جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

فه‌رانسه‌ داواى ئازادى هاووه‌لاتیێکى ئه‌و وه‌لاته‌ى له‌ ئێران کرد

 فه‌رانسه‌ داواى ئازادى هاووه‌لاتیێکى ئه‌و وه‌لاته‌ى له‌ ئێران کرد

ده‌وڵه‌تى فه‌رانسه‌ داواى ئازاد کردنى که‌سێکى فه‌رانسه‌یی له‌ ئێران کرد. برنارد کوشنێر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه‌، گووتى که‌ کلوتیلد ریس،

هاووه‌لاتیێکى فه‌رانسه‌ییه‌ که‌ له‌ زانستگاى ئیسفه‌هان ده‌رسى ده‌ووته‌وه‌، چوار شه‌ممه‌ى رابردوو کاتى چوونه‌ده‌ر له‌ تاران و له‌ فرۆکه‌خانه‌ى ئه‌و شاره‌دا گیرا و وا دیاره‌ به‌ تۆمه‌تى جاسووسى پێوه‌ بلکێنن، به‌لام له‌و باره‌وه‌ زانیاریێکى ته‌واویان نه‌داوه‌ به‌ به‌رپرسانى فه‌رانسه‌یی.
ناوبراو که‌ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونى کاناڵى ٣ى ئه‌و وه‌لاته‌ قسه‌ى ده‌کرد: ته‌ئکیدى کرده‌وه‌ که‌ فه‌رانسه‌ داوا له‌ رژیمى ئێران ده‌کا، ته‌واوى مه‌سه‌له‌کانى پێوه‌ندیدار به‌و هاووه‌لاتیه‌ فه‌رانسه‌ییه‌ روون بکاته‌وه‌ و خاتوو ریس به‌ زوویی ئازاد بکا.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه‌ گووتى که‌ هیچ هۆیێک بۆ گرتنى کلوتیلد ریس نیه‌ و بۆیه‌ هۆیێک نیه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ى له‌ زینداندا بێ هۆیه‌.

15 سال و 4 ماه و 14 روز و 10 ساعت و 2 دقیقه پیش از این

فه‌رانسه‌ داواى ئازادى هاووه‌لاتیێکى ئه‌و وه‌لاته‌ى له‌ ئێران کرد

فه‌رانسه‌ داواى ئازادى هاووه‌لاتیێکى ئه‌و وه‌لاته‌ى له‌ ئێران کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن