دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مه‌حکومیه‌تى نوێى ساسان بابایی

مه‌حکومیه‌تى نوێى ساسان بابایی

هه‌واڵده‌رى چاودێرى مافى مرۆڤى کوردستان، ساسان بابایی خه‌ڵکى کامیاران که‌ مامۆستایه‌ سێ ساڵ له‌وه‌ پێش به‌ تۆمه‌تى دژایه‌تى کردنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی رژیم

و پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ هێزه‌ کوردستانیه‌کان له‌ زیندان دایه‌.
له‌ نوێ ترین په‌روه‌نده‌یدا به‌ تۆمه‌تى دژایه‌تى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی رژیم له‌ دادگاى رژیم له‌ سنه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تى قازى بابایی، ساڵێک زیندانى دیکه‌ى به‌ سه‌ردا سه‌پا. ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌و په‌روه‌نده‌ نوێ یه‌ى ناوبراو بۆ کاتێکه‌ که‌ له‌ زینداندا بووه‌.
هه‌روه‌ها دادگایێکى دیکه‌ى رژیم ئه‌و مامۆستا کورده‌ى له‌ په‌روه‌نده‌یێکى دیکه‌دا له‌ پێوه‌ند به‌ مه‌سه‌له‌ى سینفى و پیشه‌وه‌ به‌ ٣ ساڵ دوورخستنه‌وه‌ بۆ سمنان مه‌حکوم کردوه‌ و له‌ دواى ته‌واو بوونى حوکمه‌که‌ى بۆ وانه‌ ووتنه‌وه‌ ده‌بێ بگوازێته‌وه‌ بۆ سمنان.
شایانى باسه‌، ساسان بابایی له‌و ماوه‌ى که‌ له‌ زیندانى سنه‌دا بووه‌ به‌ هۆى جێ و رێى خراپه‌وه‌ تووشى چه‌ند نه‌خۆشى بووه‌.

15 سال و 4 ماه و 17 روز و 7 ساعت و 32 دقیقه پیش از این

مه‌حکومیه‌تى نوێى ساسان بابایی

مه‌حکومیه‌تى نوێى ساسان بابایی


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن