به تاوانى چالاکى سیاسى که‌سێکى سنه‌یی حوکم درا
به پێى هه‌اڵێک له سنه‌وه، رژیمى ئاخوندى هاووهلاتیێکى سنه‌یی به ناوى شه‌مسولا شادى به تۆمه‌تى چالاکى سیاسى به زیندان مه‌حکوم کردوه.
ناوبراو بۆ تۆمه‌تى هاوکارى له‌گه‌ڵ یه‌کێک له هێزه سیاسیه‌کانى کوردستان و دژایه‌تى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی رژیم به ساڵێک زیندان و ساڵێک زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراو مه‌حکوم بووه.
ناوبراو که ١١ مانگى له زیندانه‌کانى رژیمى ئاخوندی‌دا بردۆته سه‌ر ٢ جار مانى له خواردن گرتووه، پێشتر به دانانى ٥٠ ملوێن تمه‌ن زه‌مانه‌ت ئازاد بوو.