تاڵبان ده‌ڵێ چه‌ک له رژیمى ئێران وه‌رده‌گرێ
ههواڵنێرێکى بی بی سی ده‌ستى به هێندێ سه‌رچاوه گه‌یشتووه که ده‌رى ده‌خا که چه‌ند ده‌سته و تاقمێک له ناوخۆى ئێرانه‌وه له رێگه‌ى سنوورى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان، چه‌ک ده‌گه‌یێننه چه‌کداره‌کانى تاڵبان.
ئه‌و چه‌کانه بۆ هێرش کردنه سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مریکا و ناتۆ به کار دههێندری و رژیمى ئێران به به‌رده‌وامى ره‌دى ده‌کاته‌وه چه‌ک بنێرێ بۆ نه‌یارانى ده‌وڵه‌تى ئه‌فغانستان و هێزه‌کانى فرهر٠هگهز له‌و وه‌لاته.کیت کلارک هه‌واڵنێرى بی بی سی له ر٠اپۆرتێکى تایبه‌ت دا، له نزیکه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌و باره‌وه کردوه که چه‌کداره‌کانى تاڵبان له کوێوه چه‌کیان بۆ دێ؟
ئه‌و چه‌کانه‌ى لاى تاڵبان گرینگن
ناوبراو ده‌ڵێ چه‌کداره‌کانى تاڵبان حه‌زیان له چه‌کى دروست کراوى رژیمى ئێرانه، ئه‌و چه‌کانه بۆ تاڵبان کارایی زیاتره و هێزى وێران کردنى زیاتریان هه‌یه.
ئه‌و کلاشینکۆفانهى رژیمى ئێران دروستیان ده‌کا، و تواناى هاویشتنى نارنجۆکیان هه‌یه، دوو سه‌د تا سێ سه‌د دوولار گرانتره له‌و نه‌وعه چه‌که‌ى که دروست کراوى پاکستان یا روسیه‌یه.
یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانى تاڵبان به کیت کلارکى گووتووه: به‌راستى چه‌کى دروست کراوى رژیمى ئێران تواناى تاڵبانیان له به‌رانبه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مریکا و ناتۆدا بردۆته سه‌ر.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه گووتوویه‌تى: نه‌وعێک مین هه‌یه به ناوى ئه‌ژدیها که دروست کراوى رژیمى ئێرانه‌و ده‌یان نێرێ که هێزى تێکدانى زۆره، مینێکى عادى زه‌ره‌رى که‌م ده‌گه‌یێنێ به تانکه‌کان به‌لام مینى ئه‌ژدیها، تانک له ناوده‌با.