براوه‌کانى جایزه‌ى ئاشتى نۆبیڵ: ناردنى نوێنه‌رى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌کان بۆ ئێران
ژماره‌یێک له براوه‌کانى جایزه‌ى ئاشتى نۆبێل، له نامه‌یێک دا بۆ سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، داوایان لێ کردوه له پێوه‌ند به رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى ئێران ئه‌وه‌ى له تواناى دایه پراکتیزه‌ى بکا.
له‌و نامه‌دا که رۆژى سێ شه‌ممه بۆ بان کى موون نێردراوه هاتووه: داوامان له به‌رێزت ئه‌وه‌یه که نوێنه‌رێکى تایبه‌ت بۆ لێکۆڵینه‌وه له باره‌ى هه‌ل و مه‌رجى ئێستا دانێن و له زووترین کاتدا بۆ ئێرانى بنێرن.
ئه‌و که‌سانه‌ى نامه‌که‌یان ئیمزا کردوه سه‌باره‌ت به‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ى بۆ شیرینى عیبادى پێش هاتووه، نیگه‌رانیان دهربر٠یوه و ته‌واوى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى خراونه‌ته پاڵ ناوبراویان ره‌د کردۆته‌وه.
له‌و نامه‌دا هاتووه: ووریایی به به‌رپرسانى ئێران ده‌ده‌ین که گرتنى دوکتور عیبادى به هۆى چالاکى مرۆڤ دۆستانه‌وه، پێشێلکارى ئاشکراى قانوونى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به پارێزه‌رانى مافى مرۆڤ.