رێ و ره‌سمى خواحافیزى له مایکل جه‌کسون ئه‌ستێره‌ى موسیقاى پاپ
رێ و ره‌سمى رێز گرتن له مایکێل جه‌کسون ئه‌ستێره‌ى موسیقاى پاپ، رۆژى سێ شه‌ممه ١٦ى پووشپه‌ر٠ له لوسانجلێس به ئاماده بوونى
هونه‌رمه‌ندان، هۆگران، چالاکانى مه‌ده‌نى و سیاسى و خانه‌واده‌که‌ى به‌رێوه‌چوو.
رێ و ره‌سمى رێزگرتن ل مایکێل جه‌کسۆن به شێوه‌ى راسته‌وخۆ له ئینتێرنێت و ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه بلاو کرایه‌وه و ملوێنها که‌س له سه‌رانسه‌رى جیهان شاهیدى ئه‌و رێ و ره‌سمه بوو.
نزیک به ٢٠ هه‌زار که‌س له هۆڵى \"ئیستپل سه‌نته‌ر\" له شارى لوسانجلێس ئاماده‌ى رێ و ره‌سمه‌که بوون و تابووته ته‌لاییه‌که‌ى که به گوڵى سوور رازابۆوه، مایکێل جه‌کسون له جیلسون \"سن\"ى تێدا دانرابوو.