فستیواڵى فیلمى کوردى له له‌نده‌ن
شه‌شه‌مین دهورهى فستیواڵى فیلمى کوردى له له‌نده‌ن و دووهه‌مین دهورهى پێشبر٠کێى کورته فیلم بۆ رێزگرتن له \"یولماز گوناى\" له له‌نده‌ن به‌رێوه ده‌چێ و ئاخرین کات بۆ ناردنى به‌رهه‌مه‌کان ٢٤ى پووشپهر٠ه.
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى ئسنا، پێوه‌ندیه گشتیه‌کانى فستیواڵى کوردى له له‌ندن رایگه‌یاند: شه‌شه‌مین دهورهى فستیواڵى فیلمى کوردى له له‌نده‌ن و دووهه‌مین دهورهى کورته فیلمى رێزگرتن له \"یولماز گوناى\" له سێ به‌شى فیلمه‌کانى سینه‌مایی، دۆکیمێنت و کورته فیلم له چوارچێوه‌ى داستان و به به‌ڵگه له شارى له‌نده‌ن به‌رێوه ده‌چێ و ئاخه‌رین کات بۆ ناردنى به‌رهه‌مه‌کان ٢٤ى پووشپه‌ر٠ \"١٥ى جولاى ٢٠ ٠ ٩\" دیارى کراوه.
له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانى ئه‌و فستیوالهوه له ته‌واوى دههێنهرى کورد و غه‌یره کورد که سه‌باره‌ت به کورد یان له‌و پێوه‌نده‌دا فیلمیان دروست کردوه داوا کراوه که به‌رهه‌مه‌کانیان به ژێرنووسى ئینگلیسى بۆ هه‌ڵبژاردن له به‌رنامه‌ى فستیواڵ و بلاوکردنه‌وه‌ى پێشبر٠کێى کورته فیلم تا رێکه‌وتى ٢٤ى پووشپهر٠ى ١٣٨٨ بۆ ده‌فته‌رى فستیواڵ له له‌نده‌ن یان نوێنه‌رایه‌تى له ئێران بنێرن.