رێبه‌رانى جى ٨ سه‌رکوت له ئێران مه‌حکوم بکه‌ن
رێکخراوى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ داواى له رێبه‌رانى وه‌لاتانى ئه‌ندام له گروپى ٨ کرد که سه‌رکوت و توندوتیژى دژ به نار٠هزایهتى ئارامى خه‌ڵکى ئێران مه‌حکوم بکه‌ن.
کۆبوونه‌وه‌ی رێبه‌رانى جى ٨ که پێک دێ له وه‌لاتانى ئه‌مریکا، روسیه، کانادا، ژاپون، ئاڵمان، به‌ریتانیا، ئیتالیا و فه‌رانسه، له رۆژى چوارشه‌ممه ١٧ى پووشپه‌ر٠ له ئیتالیا ده‌ست پێ ده‌کا.
کنت راس سه‌رۆکى رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤ رۆژى دووشه‌ممه گووتى: به‌رپرسانى ئێرانى دواى سه‌رکوتى نار٠هزایهتیهکان و گرتنى هێندێکیان، به زۆر واى له‌و که‌سانه کردوه دیان به تاواندا بنێن.