جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

١٨ى پووشپه‌ر٠ یادى به‌رنگارى و خه‌باتى خوێندکاران له‌ ئێران به‌رز و به‌رێز بێ

١٨ى پووشپه‌ر٠ یادى به‌رنگارى و خه‌باتى خوێندکاران له‌ ئێران به‌رز و به‌رێز بێ

یادى هه‌ژده‌ى پووشپه‌ر٠ى ئه‌مساڵ له‌ کاتێکدا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ئێران له‌ هه‌ل و مه‌رجێکى سیاسى چاره‌نووس سازدایه‌ و جه‌ماوه‌رى ئێران له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتى ئاخوندى دا راوه‌ستاون و به‌ ر٠اپه‌رین و ده‌ربر٠ینى نار٠ه‌زایه‌تى، حاکمیه‌تى ناومه‌شروعى ئاخوندیان خستۆته‌ به‌رده‌م مه‌ترسى له‌ ناوچوون.

ئه‌و نار٠ه‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریانه‌ى که‌ له‌ چه‌ند حه‌وتووى دواى شانۆى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى رژیمى ئاخوندى به‌رێوه‌چوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌رخه‌رى نامه‌شروع بوونى ده‌سه‌لاتداریى بوون له‌ هه‌مان کاتدا، ئه‌و راستیه‌ى نیشاندا که‌ لاوانى شۆرشگێر٠ و خوێن گه‌رم و دانشجۆ ئازادیخوازه‌کان ده‌ورى کاریگه‌ریان هه‌بوو و توانیان به‌شێکى ئه‌و نار٠ه‌زایه‌تیه‌ رێبه‌رایه‌تى و هیدایه‌ت بکه‌ن.
بێ گوومان هه‌ر جوولانه‌وه‌یێکى ئازادیخوازى و شۆرشگێر٠انه‌ له‌ کۆن تا ئه‌مرۆ له‌ ئێراندا، کاریگه‌رى چینى لاوان و خوێندکاران و دانشجوانى به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌ر بووه‌. چینى دانشجۆ و دانشگایی له‌ راپه‌رینى جه‌ماوه‌رى ئێران له‌ به‌رانبه‌ر رژیمى شاهه‌نشاهى ده‌ورى کاریگه‌ر و چاره‌نووس سازیان بوو و توانیان جه‌ماوه‌رى ئێران له‌ راستیه‌کان ئاگادار که‌نه‌وه‌ و هێزه‌ سه‌ربازیه‌کان و پارێزه‌رانى رژیم له‌ دیفاع له‌ ده‌سه‌لاتى پاشایه‌تى سارد که‌نه‌وه‌.
دانشجۆ تێکۆشه‌ره‌کان له‌ ١٨ى پووشپه‌ر٠ى ١٣٧٨دا خاته‌مى و باڵى به‌ ناو ئیسلاح خوازیان ریسوا کرد و رووى ره‌شیان بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌رخست. ئه‌و خاته‌میه‌ى که‌ به‌ ناوى ریفۆرم و گۆر٠ان ده‌سه‌لاتى به‌ ده‌سته‌وه‌ گرت و له‌ ئاکامدا دژى خوێندکاران و خه‌ڵکى ئێران و که‌سایه‌ته‌ ئازادیخوازه‌کان سه‌رکوتى په‌یره‌و کرد.
وه‌ک بینیمان له‌ راپه‌رین و نار٠ه‌زایه‌تیه‌ که‌م وێنه‌کانى چه‌ند حه‌وتووى رابردووى جه‌ماوه‌ر و لاوان له‌ به‌رانبه‌ر رژیمدا جارێکى دیکه‌ لاوان و دانشجۆ شۆرشگێر٠ه‌کان ده‌ورى باشیان گێر٠ا و له‌ به‌ره‌ور٠ووبوونه‌وه‌ى هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کان، چه‌ندین دانشجو له‌وانه‌ نه‌دا ئاقا سوڵتان و مه‌حسا و کیانووش ... شه‌هید بوون و ده‌یان دانشجوى دیکه‌ گیران که‌ تا ئێستا له‌ چاڵه‌ر٠ه‌شه‌کانى ئیتلاعات و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌کان له‌ ژێر شکه‌نجه‌ و ئازاردان، و زیانى زۆر به‌ جێ خه‌وى دانشجوه‌کان له‌ تێکر٠اى دانشگاکانى ئێران که‌وت به‌ تایبه‌ت زانستگاکانى شارى تاران که‌وتنه‌ به‌ر هێرش و په‌لامارى هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى ده‌سه‌لات.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران درود ده‌نێرێ بۆ خوێندکاران و دانشجۆ تێکۆشه‌ر و شۆرشگێره‌کانى ئێران و کوردستان و داواکاره‌ زیاتر له‌ رابردوو یه‌کریزى خۆیان بپارێزن و سازمانده‌هى و گه‌لاڵه‌ى باشتر بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى نامه‌شروعى ئاخوندى دارێژن.
دانشجوه‌کان و لاوانى تێکۆشه‌ر ده‌توانن به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ناکۆکى باڵه‌کانى ده‌سه‌لات و شه‌ر٠ى نێوان ئاخوندان باشتر له‌ رابردوو بێنه‌ مه‌یدان و نار٠ه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌رى به‌ره‌و راپه‌رینى یه‌کجارى و سه‌رانسه‌رى سازمان بده‌ن و له‌ ئاکامدا کۆتایی ته‌مه‌نى ده‌سه‌لاتى ویلایه‌تى فه‌قێ نزیکتر بکه‌نه‌وه‌.
هیچ گوومان نیه‌ که‌ ده‌سه‌لاتى ئاخوندى ناتوانێ وه‌ک رابردوو زاڵ بێ به‌ سه‌ر نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانى جه‌ماوه‌ردا، هه‌روه‌ها خامنه‌یی ناتوانێ ده‌سه‌لاتدارى وه‌ک رابردوو یه‌کگرتوو یه‌ک ده‌ست بکا و ره‌فسه‌نجانى و میر حسینى مووسه‌وى و که‌روبى و ده‌یان مۆره‌ى دیارى ده‌سه‌لات بێ ده‌نگ بکا.
به‌بوونى ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ى حاکمیه‌تى تێدایه‌ و به‌و ووشیارى و ئاماده‌یه‌ى جه‌ماوه‌ر ئاسۆى رزگارى و به‌خته‌وه‌رى خه‌ڵکى ئێران و کوردستان به‌ رووخانى رژیمى نگریسى ئاخوندى نزیکه‌.
له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی دووباره‌ به‌بۆنه‌ى ١٨ى پووشپه‌ر٠ رۆژى نار٠ه‌زایه‌تی‌ دانشجوو، جارێکى دیکه‌ پشتیوانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران بۆ دانشجو و خوێندکاره‌ شۆرشگێر٠ه‌کانى کوردستان و ئێران دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌ و راده‌گه‌یێنین که‌ رووخانى رژیمى ئاخوندى حه‌تمیه‌ و زۆر نزیکه‌ خۆرى ئازادى و به‌خته‌وه‌رى له‌ ئێران هه‌ڵبێ.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
١٧ى پووشپه‌ر٠ى ١٣٨٨



15 سال و 4 ماه و 13 روز و 11 ساعت و 16 دقیقه پیش از این

١٨ى پووشپه‌ر٠ یادى به‌رنگارى و خه‌باتى خوێندکاران له‌ ئێران به‌رز و به‌رێز بێ

١٨ى پووشپه‌ر٠ یادى به‌رنگارى و خه‌باتى خوێندکاران له‌ ئێران به‌رز و به‌رێز بێ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن