ئاواره کورده‌کان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئوردوگایێک له سنوورى عێراق و سوریه
کۆمیساریاى به‌رزى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانى تایبه‌ت به په‌رنابه‌ران رایگه‌یاند: ١٨٦ ئاواره‌ى کوردى ئێران که له ئوردوگایێک له ناوچه‌ى \"حائل\"
له نێوان عێراق و ئوردون ده‌ژیان، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستیان به خزمه‌تگوزارى بگا به شێوه‌ى کاتى ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئوردوگایێکى دیکه له سنوورى عێراق و سوریه.
به‌شێک له کورده ئاواره‌کانى ئێران که له کاتى سه‌دام حوسێن دا له رومادیه ده‌ژیان ساڵى ٢٠ ٠ ٦ چوونه ناوچه‌یێکى بیابانى له نێوان عێراق و ئوردون و له هه‌ل و مه‌رجێکى دژوار‌دا ده‌یان برده سه‌ر.
نوێنه‌رى کۆمیساریاى په‌نابه‌ران له عێراق گووتى: ئامانج له گواستنه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه بۆ ئورودوگایێکى نوێ ئه‌وه بوو ده‌ستیان بگا به ئاو و خواردن و خوێندن و ته‌ندروستى.