کارناسانى مافى مرۆڤ له به‌رده‌وامى سه‌رکوت له ئێران نیگه‌رانن
شه‌ش کارناسى کۆمیته‌ى مافى مرۆڤى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له نووسراوه‌یێکدا که له بنکه‌ى ئه‌و رێکخراوه له ژنێڤ بلاوبووه‌وه له‌گه‌ڵ نیگه‌رانى له سه‌رکوت و توندوتیژى
له‌گه‌ڵ خه‌ڵک له کاتى راپه‌رینه‌کانى ئه‌م دواییه، داوایان کردوه سه‌ردانى ئێران بکه‌ن.
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیتێرز، ئه‌و کارناسانه نووسیویانه: گرتنه‌کانى ئه‌م دواییه بنه‌مایێکى مافه‌وانى دیاریان نیه.
شه‌ش کارناسى مافى مرۆڤى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له وه‌لاتانى ئیسپانیا، ئوسترالیا، گواتمالا، ئوتریش، ئوگاندا و مکزیک، زیادیان کردوه: ئازادى بیرور٠ا و کۆبوونه‌وه‌ى هێمنانه هه‌روا له ئێران سه‌رکوت ده‌کرێ و پارێزه‌رانى مافى مرۆڤ له مه‌ترسیدان.
ئه‌و کارناسانه که راپۆرتى خۆیان پێشکه‌ش به ٤٧ ئه‌ندامى کۆمیسیۆنى مافى مرۆڤ کرد، داوایان له رژیم کردوه به‌ڵێنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانى خۆى سه‌باره‌ت به پاراستنى مافى مرۆڤ ئه‌نجام دا‌و رێگه به کارناسانى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بدا هه‌ل و مه‌رجى ئێستاى ئێران له نزیکه‌وه ببینن.