سارکوزى: گروپى هه‌شت تا مانکى سیپتامبر ماوه‌ى ئێران ده‌دا
نیکولا سارکوزى سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه رۆژى چوارشه‌ممه ١٧ى پووشپه‌ر٠ رایگه‌یاند: جى ٨ تا مانگى سیپتامبر ماوه‌ى ئێران ده‌دا
که ووتووێژ سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی قه‌بووڵ بکا یان ئه‌وه‌ى که بهرهور٠ووى ئابڵوقه‌ى توندتر بێته‌وه.
سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه له کۆتایی رۆژى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌کانى رێبه‌رانى جى ٨ له شارى لاکوئیلاى ئیتالیا گووتى: له کۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى گروپى ٢٠ که له ٢٤ و ٢٥ سپتامبر که له پیتزبورگ به‌رێوه ده‌چێ، هه‌ل و مه‌رجى ئێران به‌راورد ده‌کرێ و ئه‌گه‌ر تا ئه‌و کات هیچ به‌ره‌و پێشچوونێک نه‌هاته دى، ئێمه ده‌بێ بر٠یار بده‌ین.
له‌لایێکى دیکه‌وه گروپى هه‌شت وه‌لاتى گه‌وره‌ى پیشه‌سازى به ده‌رکردنى راگه‌یێندراوێک هه‌ڵوێستى خۆیان سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیم راگه‌یاند.
له‌و به‌یانیه‌دا هاتووه: ئێمه هیوادارین که ئێران که‌ڵک له‌و ده‌رفه‌ته وه‌رگرێ، به‌ختێکى دیکه به دیپلۆماسى بدا.