جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ر٠اپه‌رینى خه‌ڵکى تاران له‌ ساڵرۆژى ١٨ى پووشپه‌ر٠دا

ر٠اپه‌رینى خه‌ڵکى تاران له‌ ساڵرۆژى ١٨ى پووشپه‌ر٠دا

به‌ پێى هه‌واڵه‌کان، ژماره‌یێکى زۆر له‌ خه‌ڵک و لاوان به‌ره‌و مه‌یدانى ئازادى به‌رێوه‌ن، لاوان و خه‌ڵک که‌ له‌ ده‌ورووبه‌رى مه‌یدانى ئازادى و ته‌وحید و باقى شه‌قامه‌کانى دیکه‌

که‌ ده‌یانویست به‌ره‌و مه‌یدانى ئینقلاب برۆن و له‌وێ کۆبوونه‌وه‌ى خۆیان به‌رێوه‌ ببه‌ن، له‌گه‌ڵ ژماره‌یێکى زۆر له‌ هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کان به‌ره‌وروو بوون که‌ نه‌یان هێشت به‌ره‌و مه‌یدانى ئینقلاب برۆن.
خه‌ڵکیش رێگه‌که‌یان گۆر٠ى و به‌ره‌و مه‌یدانى ئازادى که‌وتنه‌ رێ. هه‌واڵه‌کان باس له‌ کۆبوونه‌وه‌ى خه‌ڵک له‌ مه‌یدانه‌کان شاردا ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها به‌رده‌وام خه‌ڵک ده‌چنه‌ ریزى راپه‌ریوانه‌وه‌. ئه‌و نار٠ه‌زایه‌تیانه‌ به‌شێوه‌ى بلاو له‌ هه‌موو شاردا له‌ ئارادایه‌ و له‌ جێگه‌یێکى تایبه‌ت نه‌کۆنه‌بوونه‌وه‌.
لاوان به‌ شیعاره‌کانى مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر، نه‌ترسن نه‌ترسن ئێمه‌ هه‌موومان پێکه‌وه‌ین، به‌رده‌وامن له‌ نار٠ه‌زایه‌تى خۆیان.
هێزه‌کانى گاردى تایبه‌ت، به‌سیج، سوپاى پاسداران، لیباس شه‌خسیه‌کان به‌ شێوه‌ى به‌رین له‌ شه‌قامه‌کانى تاران دا ده‌بیندرێن و به‌ باتۆم و گازى فرمێسک رێژ هێرش ده‌به‌نه‌ سه‌ر نار٠ازیان و له‌ خه‌ڵک ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها هێلى کۆپتێره‌ نیزامیه‌کان به‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانى تاراندا له‌ گه‌راندان.

15 سال و 4 ماه و 12 روز و 9 ساعت و 47 دقیقه پیش از این

ر٠اپه‌رینى خه‌ڵکى تاران له‌ ساڵرۆژى ١٨ى پووشپه‌ر٠دا

ر٠اپه‌رینى خه‌ڵکى تاران له‌ ساڵرۆژى ١٨ى پووشپه‌ر٠دا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن