راپه‌رینى مێژوویی ١٨ى پووشپه‌ر٠
له بیست و حه‌وته‌مین رۆژى راپه‌رینى سه‌رانسه‌رى خه‌ڵکى ئێران و ده‌یه‌مین ساڵیادى ١٨ى پووشپه‌ر٠، تاران و زۆرێک له شاره‌کانى ئێران له ر٠اپهرینێکى گه‌وره‌دا رۆژێکى مێژویی دیکه‌یان تۆمار کرد.
شه‌پۆلێکى گه‌وره‌ى خه‌ڵک به شیعاره‌کانى \"مه‌رگ بۆ خامنه‌یی\" و \"شاى سه‌ڵته‌نه‌ت ویلایه‌ت، کاتى مه‌رگت هاتووه\" عه‌رزى ژێر پێى ئاونده‌کانیان له‌رزاند.
له تاران خه‌ڵکێکى زۆر له مه‌یدانى تۆبخانه، مه‌یدانى راه ئاهه‌ن، مه‌یدانى ئیمام حوسێن، میرداماد، مه‌یدانى ئازادى، ئه‌میرئابادى باکوورى و محور کندى به‌ره‌و زانستگاى تاران و مه‌یدانى ئینقلاب به‌رێ که‌وتن. به پێى راپۆرته‌کان جه‌ماوه‌ر له مه‌یدانى ئه‌میرئاباد گه‌یشته سه‌دان هه‌زار که‌س، هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم که ناوه‌ندى تارانیان گه‌مارۆ دابوو بۆ ئه‌وه‌ى رێگه نه‌ده‌ن خه‌ڵک بچێته مه‌یدانى ئینقلاب هێرشیان برده سه‌ر جه‌ماوه‌رى راپه‌ریو و به شێوه‌یێکى به‌ربلاو تێکگیران له نێوانیان دا رووى دا.
شه‌قامه‌کانى حافڤ، بلوارى که‌شاوه‌رز، جه‌ماڵزاده، ١٢ى فه‌روه‌ردین، ١٦ى ئازه‌ر و ته‌واوى ئه‌و شه‌قامانه‌ى ده‌چنه‌وه مه‌یدانى ئینقلاب جێگه‌ى تێکگیران و بگره و به‌رده بوو. هێزه به‌سیج کراوه‌کان که ژماره‌یان ده‌یان هه‌زار که‌س به‌راورد کراوه و پێک هاتبوون له گاردى تایبه‌ت، پاسدار، به‌سیج و لیباس شه‌خسیه‌کان، به شێوه‌یێکى در٠ندانه هێرشیان برده سه‌ر خه‌ڵک و په‌یتا په‌یتا گازى فرمیسک رێژیان ده‌هاویشته ناویان، به‌لام خه‌ڵک به تایبه‌ت لاوانى توور٠ه به هه‌موو شێوه‌یێک خۆراگریان ده‌کرد و به‌ره‌نگارى هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان ده‌بوونه‌وه بۆ ئه‌وه رێگه‌یێک بدۆزنه‌وه و بچه‌نه مه‌یدانى ئینقلاب. سه‌عات ٥ و ٢٠ ده‌قیقه‌ى عه‌سر لاوان مترۆ (شه‌مه‌نه‌فه‌ر)ى میردامادیان ئاگردا. شاهیدان باس له ترس و دڵهر٠اوکێى هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم له به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌ردا ده‌که‌ن.
له‌لایێکى دیکه‌وه هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم هێرشیان برده سه‌ر جێ خه‌وى خوێندکارانى زانستگاى ئه‌میر که‌بیر و نیگابانى شوێنه‌که و ژماره‌یێکى زۆر له خوێندکارانیان به‌ر لێدان ئازار دا و به ته‌واوى جێ خه‌وى خوێندکارانیان تێک و پێک دا.
هه‌روه‌ها به‌و بۆنه‌وه له زۆربه‌ى زانستگاکانى ئێران له‌وانه زانستگاکانى مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، ته‌ورێز، سنه، کرماشان، هه‌مه‌دان، شیراز و چه‌ند زانستگاى دیکه خوێندکاران نار٠هزایهتیان دهربر٠ى و له نار٠هزایهتى به سیاسه‌ته‌کانى رژیم شیعاره‌کانى مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر، مه‌رگ بۆ خامنه‌یی یان ده‌وته‌وه، له به‌رانبه‌ردا هێزه‌کانى رژیم هێرشى ده‌کرده سه‌ریان و هه‌وڵیان ده‌دا به لێدان و ئازاردان بلاوه‌یان پێ بکه‌ن. له‌م تێکگیرانه‌دا به ده‌یان که‌س له خوێندکاران گیراون ره‌وانه‌ى زیندانه‌کان کراون.