جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کیان تاجبه‌خش لێکۆڵه‌رى ئێرانى ئه‌مریکایی گیرا

کیان تاجبه‌خش لێکۆڵه‌رى ئێرانى ئه‌مریکایی گیرا

یه‌حیا کیان تاجبه‌خش لێکۆڵه‌رى ئێرانى ئه‌مریکایی رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ١٨ى پووشپه‌ر٠ جارێکى دیکه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمى ئێرانه‌وه‌ گیرا.

یه‌کێک له‌ نزیکانى تاجبه‌خش به‌ هه‌واڵده‌رى ئاسوشیتدپرێسى گووتووه‌ که‌ ئه‌و لێکۆڵه‌ره‌ دوانیوه‌رۆى پێنج شه‌ممه‌ له‌ ماڵه‌که‌یدا گیراوه‌.
که‌مپه‌ینى نێونه‌ته‌وه‌یی مافى مرۆڤ له‌ ئێران له‌گه‌ڵ ته‌ئدى ئه‌و هه‌واڵه‌ رایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانى رژیم کاتى گرتنى ناوبراو هیچ به‌ڵگه‌یێکى قانوونیان بۆ گرتنى به‌ نه‌بووه‌.
یه‌حیا تاجبه‌خش له‌ جۆزه‌ردانى ساڵى ١٣٨٦ له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمه‌وه‌ گیرا و دواى چوار مانگ زیندان، به‌ دانانى زه‌مانه‌تى ١٠ ٠  ملوێن تمه‌نى ئازاد کرا.
ناوبراو ئوستادى کۆمه‌ڵناسى شار، نوێنه‌رى دامه‌زراوه‌ى \"کۆمه‌ڵگه‌ى کراوه‌\" و ناوه‌ندى ئه‌مریکایی \"سوروس\" له‌ ئێران، راوێژکارى بانکه‌کانى جیهان له‌ تاران و راوێژکارى هێندێ له‌ وه‌زاره‌تخانه‌کانى رژیم بۆ کاروبارى ته‌ندروستى، به‌ره‌نگارى ئیدز و ئیعتیاد و کۆمه‌گ گه‌یاندن به‌ بۆمه‌له‌زه‌ لێدراوانى شارى به‌م.

15 سال و 4 ماه و 10 روز و 9 ساعت و 6 دقیقه پیش از این

کیان تاجبه‌خش لێکۆڵه‌رى ئێرانى ئه‌مریکایی گیرا

کیان تاجبه‌خش لێکۆڵه‌رى ئێرانى ئه‌مریکایی گیرا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن