زه‌نگى بیگ بن بوو به ١٥٠ ساڵه
به بۆنه‌ى ١٥٠ ساڵه‌ى یه‌که‌مین سه‌عاتى زه‌نگدار \"بیگ بن\" په‌یامێکى گه‌وره له سه‌ر بورجى سه‌عاتى پارڵمانى به‌ریتانیا که ئه‌و سه‌عاته‌ى له سه‌ره، نیشان ده‌درێ.
زه‌نگى گه‌وره‌ى ئه‌و سه‌عاته که زیاتر له ٧٦/١٣ تۆن ده‌بێ، یه‌که‌م جار رۆژى ١١ى ژوئیه‌ى ساڵى ١٨٥٩ لێى دا و به بۆنه‌ى ١٥٠ ساڵه‌ى بۆ ماوه‌ى ساڵێک به‌رنامه‌ى جێژن دارێژراوه.
ناوى بیگ بن، له بارى فه‌نیه‌وه ئیشاره‌یه به گه‌وره‌ترین زه‌نگى ئه‌و سه‌عاته به‌لام که‌م که‌م به‌و ده‌مى که ئه‌و سه‌عاته‌ى تێدا دانراوه ده‌ڵێن.
له ساڵرۆژى وه‌کار که‌وتنى ئه‌و سه‌عاته‌دا و له دواى ئاوابوونى خۆر، په‌یامى له دایک بوونى بیگ بن، \"١٥٠ ساڵ، ١٨٥٩- ٢٠ ٠ ٩\" له سه‌ر بورجى سه‌عاته‌که به نوورئه‌فکه‌ن ده‌دره‌وشێته‌وه.
به‌رنامه‌ى جێژنى ١٥٠ ساڵه‌ى بیگ بن له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى (Guy faox History Project)ه‌وه رێکخراوه.