حوکمى ئێعدامى ١٢ که‌سى دیکه ده‌رچوو
هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى فارس، سه‌رۆکى گشتى دادگوسته‌رى رژیم له ئوستانى سیستان و به‌لوچستان گووتى که به‌رێوه‌بردن حوکمه‌کانى عه‌بدولحه‌مید ریگى و ١٢ تاوانبارى دیکه
ده‌بێ به‌رێوه بچێ به‌لام به پشتیوانى خودا تا کۆتایی ئه‌م حه‌وتووه حوکمه‌کانیان به‌رێوه ده‌چێ.
ئاخوند ئیبراهیم حه‌میدى به ئیشاره به شێوه‌ى به‌دوادا چوونى په‌روه‌نده‌ى عه‌بدولحه‌مید ریگى و ژماره‌یێک تاوانبارى دیکه گووتى له‌م په‌روه‌نده‌دا ١٣ که‌س تاوانبارن که بۆ هه‌ر ١٣ که‌سه‌که حوکم ده‌رچووه، که بۆ ١٢ که‌سیان که عه‌بدولحه‌مید ریگى یه‌ک له‌وانه‌یه حوکمى ئێعدام ده‌رچووه و ٥ ساڵ زیندان و دوور خستنه‌وه بۆ ئه‌و یه‌ک که‌سه‌ى دیکه‌یان ده‌رچووه.
سه‌رۆکى گشتى دادگوسته‌رى ئوستانى سیستان و به‌لوچستان سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که حوکمى ئه‌و تاوانبارانه له شوێنى گشتى دا به‌رێوه ده‌چێ گووتى: جارى خه‌رێکى دارشتنى به‌رنامه‌ى به‌رێوه‌بردنى حوکمهکانین و ناتوانین جارى دیارى بکه‌ین که له شوێنى گشتى دا به‌رێوه ده‌چێ یان نه به‌لام ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه له شوێنى گشتى دا بێ.