جایزه‌ى تایبه‌تى فستیواڵى کارلووى وارى درا به فیلمێکى ئێرانى
جایزه‌ى تایبه‌تى هه‌یئه‌تى فستیواڵى کارلووى وارى له کۆمارى چیک درا به فیلمى \"بیست\" که له‌لایه‌ن عه‌بدولره‌زا کاهانیه‌وه دروست کراوه.
ئه‌و جایزه‌ى فستیواڵى کارلووى وارى به فیلمى بیست جوێ له گۆى بلوورى ئه‌و فستیواڵه ٢٠ هه‌زار دولاریشى له‌گه‌ڵه.
عه‌بدولره‌زا کاهانى له رێ و ره‌سمى کۆتایی فستیواڵه‌که‌دا قسه‌ى کرد داستانى فیلمه‌که‌ى کاریگه‌رى خه‌ڵکى ئێرانى له سه‌ره و داواى له به‌شدار بووان کرد که له جێى خۆیان هه‌ستن و خه‌ڵکى ئێران هه‌موو خه‌ڵکى ئێران چه‌پڵه‌رێزان بکه‌ن.
داستانى فیلمى بیست که ده‌رهێنه‌ره‌که‌ى عه‌بدولره‌زا کاهانیه له باره‌ى هۆڵێکى پێشوازى لێ کردنه که بهرهور٠ووى داخرانه و ئه‌وانه‌ى تێى دا کار ده‌که‌ن له هه‌وڵدان له‌و ده‌روه‌ى که ماوه، رێگه له داخرانى شوێنى کاره‌که‌یان بگرن.
له چل و چواره‌مین فستیواڵى فیلمى کارلووى وارى که شه‌وى شه‌ممه ٢٠ ى پووشپه‌ر کۆتایی پێ هات، نیکى که‌ریمى ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌رى ئێرانى، یه‌کێک له هه‌یئه‌تى داوه‌ران بوو.