به هۆى هه‌وره تریشقه‌وه ناسا هاویشتنى سه‌فینه‌یێکى فه‌زایی دواخست
رێکخراوى فه‌زایی ئه‌مریکا \"ناسا\" هاویشتنى سه‌فینه‌ى \"ئه‌ندور\"ى به هۆى هه‌وره تریشقه له نزیک شوێنى هاویشتنى ئه‌و سه‌فینه بۆ کاتێکى دیکه دواخرا.
ئه‌ندور بر٠یار وابوو شه‌وى شه‌ممه ٢٠ ى پووشپه‌ر٠ له بنکه‌یێکه‌وه له ویلایه‌تى فلۆریداوه به‌ره‌و فه‌زا بنێردرێ به‌لام ئێستا قه‌رار دراوه شه‌وى یه‌کشه‌ممه ٢١ى پووشپه‌ر٠ بنێردرێ.
به‌و پێیه لێکۆڵه‌ره‌وانى فه‌ننى له ئه‌گه‌رى ئه‌و زیانانه‌ى که به هۆى هه‌وره تریشقه‌وه له‌و سه‌فینه‌یه که‌وتووه ده‌کۆڵنه‌وه. پێشتریش له مانگى رابردوودا هاویشتنى ئه‌و سه‌فینه بۆ فه‌زا دووجار به هۆى درزى گازى هیدرۆژن بۆ ناو سه‌فینه‌که دوا خرا. سه‌فینه‌ى فه‌زایی ئه‌ندور که ٧ که‌سى تێدا سوار ده‌بێ له سه‌فه‌رێکى ١٦ رۆژى دا بۆ فه‌زا قه‌راره قۆناغى سێهه‌م و کۆتایی ناردن و جێگیرکردنى لابراتوارى یستگاى فه‌زایی ته‌واو کا. ئه‌و لابراتواره یه‌ک ملیارد دولاریه دروست کراوى ژاپوونه و ناوى ئومیده.