یه‌که‌مین گوێلکى ده‌ست ساز له ئێران دروست کرا
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى ئیسنا، بنکه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى رویان له ئیسفه‌هان له باره‌ى له دایک بوونى یه‌که‌م گوێلکى ده‌س ساز له ئێران‌دا هه‌واڵى دا.
ئه‌و هه‌واڵده‌ریه له زمان دوکتور محه‌ممه‌د حوسێن نسر ئیسفه‌هانى، به‌رێوه‌به‌رى بنکه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى رویانى ئیسفه‌هان هه‌واڵى دا که له دایک بوونى ئه‌و گوێلکه که \"بونیانا\"ى ناوه، رۆژى شه‌ممه و له دواى تێپه‌رینى ٢٧٠ رۆژى ته‌واو حامیله‌یی به ئه‌نجامدانى عه‌مه‌لى سزارین کرا.
ناوبراو گووتى: له دایک بوونى یه‌که‌مین گوێلکى ده‌س ساز نیشانه‌ى به‌ره‌و پێشچوونى فه‌ننى ئێرانه له بارى لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر سلوله بنه‌ره‌تیه‌کانه. به پێى ووته‌ى ئه‌و \"مه‌نى ناسه\" پسپۆران له‌و باوهر٠هدان دروست کردنى حه‌یوان، به‌ره‌وپێشچوون له باره‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى پزیشکى بۆ مرۆڤ به دواوه بووه.
له ئێران‌دا پێشتریش هه‌واڵى دروست کرانى مه‌ر٠ و بزنێک بلاو بۆوه. رێبه‌رانى رژیم دروست کرانى حه‌یوانیان به ر٠هوا زانیوه به‌لام هه‌وڵ بۆ دروست کردنى مرۆڤى ده‌س سازیان به ناقانوونى ناوبردوه.