مونتهزێرى: ویلایه‌ت پێچه‌وانه‌ى شه‌رع، قانوون و په‌یمانى نه‌ته‌وه‌یی، سته‌مگه‌رانه‌یه
مونهتهزێرى یه‌ک له پیاوه ئایینیه‌کانى شیعه له قوم ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر وه‌لى فه‌قیه یه‌کێک له‌و شه‌رتانه له ده‌س دا پۆسته‌که‌ى له ده‌س ده‌دا و ده‌روخێ و پێویست به لابردن ناکا.
ئاغاى حوسێن عه‌لى مونتهزێرى ئه‌و بۆچوونه‌ى له وه‌لام به پرسیارێکى شه‌رعى که له‌لایه‌ن موحسین کهدیوهرهوه لێى کرابوو، گووتووه.
له‌و پرسیار و وه‌لامه‌دا که له ماڵپهر٠ى موحسین کهدیوهردا بلاوبۆته‌وه، مونتهزێرى له وه‌لام به پرسیارێک له باره‌ى له‌ناوچوونى ئه‌و خالانه‌ى که له قانوون‌دا هه‌یه وه‌ک عه‌داڵه‌ت، ئهمانهتدارى و راوێژ له باره‌ى مهسهلهیێکى وه‌ک وه‌لى فهقیهدهبێ بێته‌جێ، گووتوویه‌تى: له ناوچوونى یه‌کێک له‌و خالانه‌ى ناو پرسیاره‌که که به پێى ئه‌قڵ و شه‌رع پێوه‌ندیان به دروستى و مه‌شروعیه‌تى بنه‌ماى ده‌سه‌لات و به ده‌سته‌وه گرتنى کار و بارى ته‌واوى کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه، و هه‌ر بۆ خۆى به بێ لابردن، ده‌بێته هۆى رووخانى ویلایه‌ت و له ده‌ستدا بوونى ئه‌مرى کۆمه‌ڵگا و ده‌بێته هۆى بر٠نهکردنى حوکمه دراوه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌لاته‌وه.
له وهلامى پرسیارێکى دیکه‌دا له‌باره‌ى نیشانه‌کانى شه‌رعى \"ویلایه‌تى ناره‌وا\"، مونتهزێرىنووسیویهتى: دژایه‌تى له‌گه‌ڵ شه‌رع و بنه‌ماکانى عه‌قڵ و په‌یمانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له چوارچێوه‌ى قانوون‌دا ده‌رهاتبێ، که‌سێک که به‌رێوه‌به‌رى کار و بارى کۆمه‌ڵگایه، به‌و شێوه دژایه‌تى زۆرداره و ویلایهتهکهیشی سته‌مگه‌رانه‌یه.