جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا داواى ئازادکردنى کیان تاجبه‌خشى کرد

ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا داواى ئازادکردنى کیان تاجبه‌خشى کرد

ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا داواى ئازادى یه‌حیا کیان تاجبه‌خش لێکۆڵه‌رى ئێرانى ئه‌مریکایی و لابردنى قه‌ده‌غه‌ له‌ سه‌ر عه‌شا موئمنى خوێندکارى ئێرانى ئه‌مریکا بۆ سه‌فه‌ر کردن بۆ ده‌ره‌وه‌ى ئێران.

ئه‌یان کولى ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رۆژى دووشه‌ممه‌ ٢٢ى پووشپه‌ر٠ سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵى گرتنى تاجبه‌خش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه‌ نیگه‌رانى ده‌ربر٠ى.
رژیمى ئێران تا ئێستا هه‌واڵى گرتنى تاجبه‌خشى ته‌ئید نه‌کردوه‌. به‌لام هه‌واڵده‌رى ئاسوشیتدپرێس له‌ زمان که‌س و کارى تاجبه‌خشه‌وه‌ بلاوى کردۆته‌وه‌ که‌ ناوبراو رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ١٨ى پووشپه‌ر٠ له‌ ماڵه‌که‌ى خۆیدا له‌ تاران گیراوه‌.
ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌ باره‌ى بر٠یاره‌کانى رژیمى ئێران که‌ به‌ ووته‌ى ئه‌و، رژیم له‌ کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی گۆشه‌گیرتر ده‌کا، ته‌ئسوفى ده‌ربر٠ى.
ناوبراو داواى له‌ رژیمى ئێران کرد زوو ئه‌و هاووه‌لاتیه‌ ئه‌مریکاییه‌ ئازاد بکا و گووتى: له‌ رێگه‌ى ده‌وڵه‌تى سوئیس که‌ پارێزه‌رى قازانجه‌کانى ئه‌مریکا له‌ ئێرانه‌، به‌ دواى په‌روه‌نده‌که‌ى ده‌که‌ون.

15 سال و 4 ماه و 7 روز و 9 ساعت و 44 دقیقه پیش از این

ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا داواى ئازادکردنى کیان تاجبه‌خشى کرد

ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا داواى ئازادکردنى کیان تاجبه‌خشى کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن