له ده‌یه‌مین ساڵرۆژى ١٨ى پووشپهر٠دا
عه‌لى به‌هرامى
بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارى چ پێش شۆرشى گه‌لانى ئێران و چ دواى شۆرش، به‌رده‌وام پێشره‌و و هانده‌رى باقى چینه‌کانى ئێران بووه بۆ داواى ماف و ئازادیه‌کانیان و له‌و پێناوه‌شدا خوێندکاران به‌هایێکى زۆریان داوه.
له کاتى ده‌سه‌لاتى شادا و له ١٦ى سه‌رماوه‌زى ساڵى ١٣٣٢ هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان چوونه سه‌ر دانشکه‌ده‌ى فه‌ننى و ده‌ست رێژیان له خوێندکاران کرد و ٣ که‌س له خوێندکاران شه‌هیدو ژماره‌یێکى دیکه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له ماوه‌ى ده‌سه‌لاتدارى رژیمى ئاخوندی دا له ماوه‌ى کابینه‌ى حکومه‌تى به ناو ئیسلاحخوازدا، به هۆى راگرتنى رۆژنامه‌ى سه‌لام خوێندکارانى زانستگاى تاران نار٠هزایهتیان دهربر٠ى که به‌و هۆیه‌وه شه‌وى هه‌ینى ١٨ى پووشپهر٠ى ١٣٧٨ هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم که پێک هاتبوون له هێزه‌کانى ئینتزامى و لیباس شه‌خسیه‌کان، هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر جێ خه‌وى خوێندکارانى زانستگا، به پێى هێندێ سه‌رچاوه له‌و رووداوه‌دا ١٧ که‌س کوژران و که‌ل و په‌لى خوێندکاران تێک شکێندرا و ژماره‌یێک له خوێندکاران گیران.
بۆ پشتیوانى له نار٠هزایهتى خوێندکارانى زانکۆى تاران و له نار٠هزایهتى به کرده‌وه‌ى در٠ندانهى هێزه‌کانى رژیم خوێندکارانى زانستگاى ته‌ورێزیش ر٠اپهرین که له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه زوو سه‌رکوت کران که تائێستاش ئامارێکى ته‌واو له کوژراو و بریندارى خوێندکارانى زانستگاى ته‌ورێز له ده‌ست دا نیه.
هه‌ر چه‌ند ر٠اپهرینى خوێندکارانى زانستگاى تاران و ته‌ورێز له ساڵى ١٣٧٨دا سه‌رکوت کرا به‌لام ئه‌و سه‌رکوته درندانه‌یه بووه هۆى ئه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارى له ئێران له هه‌موو ده‌مێ یه‌کگرتووتر و یه‌کریزتر بێ و هه‌موو ساڵێک ١٨ى پووشپه‌ر٠ وه‌ک یه‌که‌م بزوتنه‌وه‌ى خوێندکاران له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتى حاکم به سه‌ر ئێران و بۆ به‌رز ر٠اگرتنى یادى شه‌هیدانى ئه‌و راپه‌رینه و پێزانینێک بۆ برینداران و زه‌ره‌رمه‌ندان، یادى ده‌کرێته‌وه و له زۆربه‌ى زانستگاکانى ئێران و به‌تایبه‌ت تاران و ته‌ورێز به شکۆوه پێشوازى لێ ده‌کرێ.
وه‌ک بینیمان له ١٨ى پووشپهر٠ى ئه‌مساڵ (١٣٨٨)دا که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ بیست و حه‌وته‌مین رۆژى ر٠اپهرینى خه‌ڵکى دژ به سیاسه‌ته‌کانى رژیم ، به‌رینتر له سالانى رابردوو به‌رێوه چوو که جوێ له خوێندکاران زۆربه‌ى چینه‌کانى دیکه‌ى کۆمه‌ڵگاى ئێران وه‌ک مامۆستایان، کرێکاران و بازاریان به‌شداریان له‌و یاده‌دا کرد، به‌تایبه‌ت له شارى تاران له‌گه‌ڵ بوونى هێزه‌کانى رژیم له زۆربه‌ى گه‌ره‌ک و مه‌یدانه گرینگه‌کانى شار وه‌ک مه‌یدانى ئینقلاب، وه‌لى عه‌سر، ئازادى، ته‌جریش و به ته‌واوى گه‌مارۆدانى ناوه‌ندى شارى تارانیان دا بوو و له هه‌وڵدا بوون رێگه بگرن له یادکردنه‌وه‌ى ١٨ى پووشپه‌ر٠، به‌لام به هه‌وڵ و هیممه‌تى خوێندکارانى ئازادیخواز و خه‌ڵکى خۆراگر و بێزار، به بێ ترس له هێزى زۆر و در٠نده، هاتنه مه‌یدان و هه‌وڵیاندا گه‌مارۆکه بشکێنن و خۆیان بگه‌یێنه مه‌یدانى ئینقلاب به‌لام هێزه‌کانى رژیم به‌ره‌وروویان بوونه‌وه و تێک هه‌ڵچوون. له وه‌لامى هێرشى هێزه‌کانى رژیم، خه‌ڵک زۆرێک له دام و ده‌زگا و ماشینى رژیمیان ئاگردا. یه‌کێک له‌و شوێنه گرینگانه‌ى که له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ئاگرى تێ به‌ردرا، مترۆى میرداماد بوو. له‌لایێکى دیکه‌وه ئه‌و هێزه‌انه‌ى رژیم چوونه سه‌ر شوێنه‌کانى خه‌وى خوێندکارانى زانستگاى ئه‌میر که‌بیر و زۆرێک له خوێندکارانیان وه‌به‌ر لێدان و ئازاردا و که‌ل و په‌له‌کانیشیان تێک شکاندن.
هه‌روه‌ها له زانستگاکانى ته‌ورێز، ئیسفه‌هان، مه‌شهه‌د، یه‌زد، شیراز، سنه، کرماشان، ورمێ، هه‌مه‌دان، زاهیدان و... یادى ١٨ى پووشپه‌ر٠ کرایه‌وه که له‌گه‌ڵ کاردانه‌وه و درنده‌یی هێزه‌کانى رژیم بهرهور٠وو بوو.
ئه‌م راپه‌رینه به‌رینه‌ى خوێندکاران له ١٨ى پووشپه‌ر٠ و ر٠اپهرینى جه‌ماوه‌رى ئێران له ٢٦ رۆژى پێش دا بووه هۆى زیاتر ئاشکرا بوونى ناکۆکى نێوان باڵه‌کانى رژیم، که ئه‌و ناکۆکیانه بووه هۆى ئه‌وه‌ى که به‌شێک له کۆنه ده‌سه‌لاتداران و بانده ره‌قیبه‌کان بچنه ریزى جه‌ماوه‌رى ر٠اپهریو.
له‌لایێکى دیکه‌وه بۆ خه‌ڵکى ئێران و کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تانى جیهانى روون بۆوه که رژیمى ئێران له‌لایه‌ن چه‌ندین ئایه‌تولا و مه‌رجیعه‌کانى شیعه وه‌ک مونته‌زێرى، تاهیرى، ئه‌بته‌حى و زۆرێکى دیکه‌وه دژایه‌تى ده‌کرێن که دژایه‌تى ئه‌و مه‌راجیعى ته‌قلیدانه ده‌بێته هۆى دژایه‌تى زۆر له جه‌ماوه‌رى په‌یره‌ویان له ئێران‌دا جوێ له چینى خوێنده‌وار و رووناک‌بیر.
جارێکى دیکه و به‌بۆنه‌ى ١٨ى پووشپهر٠هوه هه‌زاران سلاو له گیانى پاکى خوێندکاره شه‌هیده‌کان و باقى شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى و دیموکراسى.