دوژمن خه‌یاڵی خاوه!
به‌ڕێوبه‌ری ته‌کنیکی ماڵپه‌ڕی سازمان IT manager
دۆستان و ئه‌ندامانی سازمان!
خوێنه‌ران و گوێگرانی ماڵپه‌ڕی سازمان.
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و پێش ئاگادار کراینه‌وه که سایتی ڕه‌سمی سازمان له‌وه‌ستان که‌وتوه. پاش به‌دواداچونێکی ورد و به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی ماڵپه‌ڕ ده‌رکه‌وت که دوژمنانی ئازادی و به‌شه‌ریه‌ت، ده‌زگا زانیاریه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌شاری ئه‌سفه‌هانه‌وه....
دزه‌یان کردبوه ماڵپه‌ڕی سازمان و ڕایانگرتبوو. به‌ڵام به‌خۆشحاڵیه‌وه له‌ماوه‌یه‌کی زۆر زوو دا ماڵپه‌ڕی سازمان که‌وته‌وه کار و هاته‌وه نێو ڕیزی خه‌بات و تێکۆشان دژی زۆرداران و داگیرکه‌ران.
ئێمه وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و بێزاری خۆمان له‌دژی ئه‌و کاره دزێوه، دۆستان و لایه‌نگرانی خۆمان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که زۆر به‌وردی چاودێری ماڵپه‌ڕه‌کانی سازمان بن و له‌هه‌ر که‌م کورتیه‌کی ته‌کنیکی ئاگادارمان بکه‌نه‌وه.
له‌ماوه‌یه‌کی زۆر نزیک دا، ناو ئیپی ئه‌دره‌سی ئه‌و شوێنه و ناوی شیرکه‌تی هاکی جمهوری ئسلامی ئێران له شاری ئه‌سفه‌هان بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.