جینایه‌تى هێزه در٠ندهکانى رژیم له زیندانه‌کاندا
یه‌کێک له گیراوه‌کانى رۆژى ٧ى پووشپهر٠ى ١٣٨٨ به ناوى \"ته‌رانه موسه‌وى\" له دایکبووى ١٣٦٠ له هه‌ل و مه‌رجێکى نادیار دایه، له دواى سێ حه‌وتوو که‌سێکى نه‌ناسراو له پێوه‌ندیێکى ته‌له‌فوونى دا به دایکى ووتووه که ته‌رانه به هۆى ته‌قینى رهحهمیهوه له نه‌خۆشخانه‌ى ئیمام خومه‌ینى که‌ره‌ج خه‌وێندراوه،
به‌لام خانه‌واده‌که‌ى له دواى سه‌ردانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ش نه‌یان توانى هیچ زانیاریێک له باره‌ى منداڵه‌که‌یانه‌وه به ده‌ست بێنن. ته‌رانه موسه‌وى رۆژى ٧ى پووشپه‌ر٠ له ده‌ورووبه‌رى مزگه‌وتى قوبا شه‌قامى شهرێعهتى تاران له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانه‌وه گیرا.
له دواى سێ حه‌وتوو که‌سانێکى نه‌ناسراو له‌گه‌ڵ دایکى ته‌رانه پێوه‌ندى ده‌گرن و هه‌واڵى ئه‌وه‌ى پێ ده‌ده‌ن که کچه‌که‌یان له نه‌خۆشخانه‌ى خومه‌ینى که‌ره‌ج که‌وتووه. ئه‌و که‌سانه هۆى خه‌واندنى ته‌رانه له نه‌خۆشخانه، پێکدادانى ماشین له شه‌قامى شهرێعهتى و درانى منداڵدان و مهقعهدیان گووتووه. هه‌روه‌ها ووتوویانه خه‌واندنى ناوبراو پێوه‌ندى به کۆبوونه‌وه‌ى مزگه‌وتى قوباوه نیه.
ئه‌و که‌سانه ووتوویانه ته‌رانه موشکلى نامووسى هه‌بووه هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ویستوویه‌تى به شیلهنگى سوره‌م خۆى هه‌ڵواسێ.
خانه‌واده‌ى ناوبراو له دواى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه نه‌یانتوانى بیبینن و به‌رپرسانى نه‌خۆشخانه ووتوویانه، که‌سێک به‌و ناوه لێره نه‌بووه. شاهیدێک که رۆژى ٧ى پووشپه‌ر٠ گیرابوو، ده‌ڵێ: هێزه دژه شۆرش و لیباس شه‌خسیه‌کان من ژماره‌یێک له گیراوه‌کانیان به‌ره‌و بینایێک له ده‌ورووبه‌رى مه‌یدانى نهوبنیاد برد و ده‌ستیان کرد به ئازار و شکه‌نجه‌ى ئێمه. هێندێ له گیراوه‌کانیان هه‌ر ئه‌و دوانیوهرۆیه گواسته‌وه بۆ گرتووخانه‌ى ئه‌وین، به‌لام من و هێندێکى دیکه‌یان به‌ردا. ته‌رانه له‌گه‌ڵ ئێمه بوو، کچێکى جوان و بالارێک و شیک پۆش بوو و بازجۆییهکهى له هه‌مووان زیاترى پێ چوو. من و ژماره‌یێکى یکهیان هه‌ر ئه‌و شه‌وه ئازاد کرد، هێندێکى دیکه‌یان بۆ شوێنێکى دیکه نارد. به‌لام هێزه لیباس شهخسبیهکان تهرانهیان هه‌ر له‌وێ هێشته‌وه و رێگه‌یان پێ نه‌دا ته‌له‌فون بۆ دایکى بکا. باوکى ته‌رنه موسه‌وى نه‌خۆشى دڵى هه‌یه و له دواى وون بوونى ته‌نیا منداڵه‌که‌ى له ماڵه‌وه که‌وتووه.