داواىرێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئازادى شادى سه‌در
لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی گیرانى شادى سه‌در، مافناس و چالاکى ژنان، له کانى نوێژى هه‌ینى به ناقانوونى ناوبرد و داواى کرد که به زوویی ئازاد بکرێ.
رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له راگه‌یێندراوێکدا، رایگه‌یاند که ناوبراو سه‌رله به‌یانى هه‌ینى ٢٦ى پووشپه‌ر٠ له کاتێکدا له بلوارى کهشاوهردا به‌ره‌و نوێژى هه‌ینى ده‌رۆیشت، له‌لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسیه‌کانه‌وه گیرا.
ئه‌و رێکخراوه ده‌ڵێ: له کاتى گرتنى دا سه‌رپۆشه‌که‌یان له سه‌رى لابردوه و به باتۆم لێ یان داوه. ئه‌و هێزانه هیچ حوکم یان روون ردنهوهیێکیان سه‌باره‌ت به‌وه‌ى سه‌ر به چ ئورگانێکن نه‌داوه.
مالکوم ئیسمارت به‌رێوه‌به‌رى به‌رنامه‌ى خۆرهه‌لاتى ناوه‌راست و باکوورى ئافریقاى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی، گووتوویه‌تى: گرتنى شادى ناقانوونى، کوێرکوێرانه و به‌شێوه‌یێکى توندوتێژى بووه، که له‌وێ دا به‌رپرسان کارتى شناسایی یان روون کردنهوهیێکیان له‌و باره‌وه نه‌داوه.