یک‌شنبه 

4 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لاوێکى ١٨ ساڵه‌ به‌ هۆى شکه‌نجه‌وه‌ له‌ زینداندا گیانى دا

لاوێکى ١٨ ساڵه‌ به‌ هۆى شکه‌نجه‌وه‌ له‌ زینداندا گیانى دا

ته‌رمى محه‌ممه‌د کامرانى که‌ پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو به‌ هۆى بریندار بوونى له‌ زیندانى ئه‌وین، له‌ نه‌خۆشخانه‌ى مێهرى تاران گیانى دا، سه‌ر له‌ به‌یانى رۆژى شه‌ممه‌ ٢٧ى پووشپه‌ر٠ى ١٣٨٨، له‌ به‌هه‌شتى زارا به‌ خاکسپێردرا.

ناوبراو که‌ ته‌نیا ١٨ ساڵى ته‌مه‌ن بوو، قه‌رار بوو هه‌ینى رابردوو به‌شدارى کنکورى پزیشکى بکا، رۆژى ١٨ى پووشپه‌ر٠ له‌ نزیک مه‌یدانى وه‌لى عه‌صر گیرا و گوازرایه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ى که‌هریزه‌ک.
محه‌ممه‌د کامه‌رانى چه‌ند رۆژ دواى گرتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌یێکى دیکه‌ له‌ گیراوه‌کان دران به‌ زیندانى ئه‌وین. خانه‌واده‌ى ئه‌و کوژراوه‌ کاتێ هه‌واڵى شوێنى کور٠ه‌که‌یان پێ گه‌یشت که‌ که‌سێک له‌و هێزه‌کانى زیندانى ئه‌وین له‌ کۆر٠ى خانه‌واده‌ى گیراوه‌کان، ژماره‌یێک له‌ ناوى گیراوه‌کانى خوێنده‌وه‌ و هه‌واڵى گوازتنه‌وه‌یانى له‌ که‌مپى که‌هریزه‌ک بۆ زیندانى ئه‌وینى بلاوکرده‌وه‌.
به‌دوادا چوونى خانه‌واده‌ى کامه‌رانى به‌وه‌ گه‌یشت که‌ ئاگادار کرانه‌وه‌ فه‌رمانى ئازاد بوونى کور٠ه‌که‌یان دراوه‌ و به‌و بۆنه‌وه‌ سه‌رله‌ به‌یانى رۆژى چوار شه‌ممه‌ ٢٤ى پووشپه‌ر٠ ده‌چنه‌ گرتووخانه‌ى ئه‌وین، به‌لام له‌وێ پێ یان ده‌گووترێ که‌ کور٠ه‌که‌یان بریندار بووه‌ و گوزاراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.
کاتێ ئه‌و خانه‌واده‌ گه‌یشتنه‌ نه‌خۆشخانه‌ى لوقمان به‌ سه‌ر ته‌رمى نیوه‌ گیانى کور٠٠ه‌که‌یاندا که‌وتن که‌ له‌ ژێرکونترۆڵى هێزه‌کانى رژیمدا بوو. ئه‌وان به‌ هاوئاهه‌نگى به‌رپرسانى نه‌خۆشخانه‌ له‌ ژێر چاودێرى توندى هێزه‌کانى رژیمدا کور٠ه‌که‌یان گواسته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى مێهر، به‌لام هه‌وڵى کادرى ده‌رمانى بێ ئاکام بوو و محه‌ممه‌د کامه‌رانى ١٨ سالان چووه‌ ریزى نه‌دا ئاقا سوڵتان، سوهراب ئه‌عرابی و باقى شه‌هیدانى ر٠اپه‌رینه‌کانى خه‌ڵکى ئێران.

15 سال و 4 ماه و 5 روز و 5 ساعت و 18 دقیقه پیش از این

لاوێکى ١٨ ساڵه‌ به‌ هۆى شکه‌نجه‌وه‌ له‌ زینداندا گیانى دا

لاوێکى ١٨ ساڵه‌ به‌ هۆى شکه‌نجه‌وه‌ له‌ زینداندا گیانى دا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن