ر٠اگهیێندراوى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌بۆنه‌ى ساڵى نوێى خوێندنى ١٣٨٧ـ ١٣٨٨
دانشجویانى تێکۆشه‌ر، ئوستادان، خوێندکاران و خوازیارانى عیلم و زانست له کوردستان و ئێران، ساڵى نوێى خوێندنى ١٣٨٨ـ١٣٨٧ تان لێ پیرۆز بێ، هیوادارین له ساڵى نوێى خوێندندا پێش که‌وتن و سه‌رکه‌وتنى زانستى زیاتر وه‌ده‌ست پێنن و له هه‌مان کاتیش‌دا بتوانن له خه‌بات و شۆرشى ر٠هوا له به‌رانبه‌ر رژیمى ملهور٠ى ئاخوندی‌دا ئه‌رکى گرینگى تێکۆشان و خه‌بات درێژه پێ بده‌ن.
ساڵى نوێى خوێندن له کاتێدا ده‌ست پێ ده‌که‌ن، که سته‌م و سه‌رکوت له ئێران‌دا به شێوه‌یێکى به‌رچاو و در٠ندانه له به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌رى ئێران و خوێندکاران و روناکبیراندا درێژه‌ى هه‌یه و ده‌سه‌لاتى ئاخونده‌کان له هه‌موو هۆیه‌کان بۆ سه‌رکوت و ئازاردانى جه‌ماوه‌ر و ئازادیخوازان که‌ڵک وه‌رده‌گرێ.
سه‌رکوت و جینایه‌تى ئاخوندان دژ به لاوان و ئازادیخوازان له چه‌ند مانگى ر٠ابردوودا به ر٠ادهیێکى به‌رچاو په‌ره‌ى سه‌ندوه، له به‌رانبه‌ریشدا، نار٠هزایهتى چینه جیاجیاکانى خه‌ڵک له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتى ئاخوندان له تێکر٠اى شار و ناوچه‌کانى ئێران په‌ره‌ى سه‌ندوه‌و ده‌سه‌لاتى ئاخوندان بۆ کپ کردنى نار٠هزایهتیهکان پشتی به هێزى به‌کرێگیراو و سه‌رکوتگه‌ر به‌ستووه و هه‌ر ر٠ۆژه گلاڵه‌یێکى نوێی بۆ رێگه گرتن له نار٠هزایهتى خه‌ڵک و ووبه‌روو بوونه‌وه‌ى لاوانى تێکۆشه‌ر پهیر٠هو ده‌کا.
ته‌زاهوورات و نار٠هزایهتیهکان له هاوینى ئه‌مساڵدا، ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌ن که جه‌ماوه‌رى ئێران زیاتر له هه‌ر کاتێک له رژیمى ئاخوندى نار٠ازین و ته‌نانه‌ت به‌ربه‌ست و ههر٠هشه و ئێعدامه‌کانیش کار ناکاته سه‌ر ووره‌ى تێکۆشه‌رانى ئازادیخواز.
ئه‌رکى مامۆستایان، ئوستادانى دانشگا، دانشجو و خوێندکارانى ئازیزه له ساڵى نوێى خوێندندا له‌گه‌ڵ ئه‌رکى پیرۆزى فێرکردن و خوێندن، له خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانى له دژى رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندی به شێوه‌یێکى کاریگه‌ر چالاکى و ههڵسوور٠انى سیاسى به‌رێوه به‌رن.
ئاشکرایه رژیمى ئاخونده‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سته‌مى بێ به‌زییانه له به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌رى ئێران‌دا پهیر٠هو ده‌کا، سه‌رمایه‌ى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى خه‌ڵکى ئێرانیش به فیر٠ۆ ده‌دا و له ده‌سته و تاقمى ترۆریستى و ئاژاوه‌گێر٠ له وه‌لاتان به کارى دێنێ، له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ر ئاخوندێک به سه‌ر سه‌رمایه‌ى نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکى ئێرانه‌وه، فیز لێ ده‌دا و و ژیانى فیرعه‌ونى بۆ خۆى و خانه‌واده و ده‌ورووبه‌رى دابین کردووه.
خوازیارانى عیلم و زانست!
ئوستادان و مامۆستایانى تێکۆشه‌ر!
رژیمى ده‌سه‌لاتدار، به هۆى سیاسه‌تى چه‌وت و ئاژاوهگێر٠انهى له جیهاندا و سووربوون له سه‌ر گه‌لاڵه ناوکه‌ییه‌کانى مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى وه ده‌ست هێنانى چه‌کى ئه‌تۆمیه، به سوور بوونى له سه‌ر وه‌ده‌ست هێنانى چه‌کى ماڵوێرانکه‌ر بۆته هۆى دروست بوونى کێشه و داماویی گه‌وره له ئێران‌دا و دوور نیه ئه‌و وه‌زعه جه‌نگى ماڵ وێرانکه‌رى لێ بکه‌وێته‌وه. درێژه‌دانى رژیم به سیاسه‌تى چه‌وت و بوونى فه‌سادى له ر٠ادهبهدهر له ئێران‌دا و نه‌زانى ئاخوندانى ده‌سه‌لاتدار، بۆته هۆى په‌ره‌گرتنى گرانى سه‌رسوور٠ هێنه‌ر و به‌رزبوونه‌وه‌ى ر٠ادهى هه‌ژارى و هه‌لاوسانى ئابوورى، بۆ ٢٨ له سه‌د که ئه‌و هه‌ل و مه‌رجانه شوێنه‌وارى زیانبارى له سه‌ر جه‌ماوه‌رى ئێران و کوردستان داناوه.
بێ گوومان چاره‌کردنى ئه‌و وه‌زعه زیانباره به خه‌باتى هه‌مه لایه‌نه و تێکۆشان بۆ رووخانى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى و دامه‌زراندنى ده‌سه‌لاتێکى دیموکراتیک و پارلمانى ده‌کرێ.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی گه‌رم به ئوستادان و خوێندکاران له کوردستان و ئێران، داوا له خوێندکارانى تێکۆشه‌رى کوردستان و ئوستادانى دانشگاکان و مامۆستایانى قوتابخانه‌کان ده‌کا، له ساڵى نوێى خوێندندا، تێکۆشانى خۆیان له دژى رژیمى سهرهر٠ۆى ئاخوندى په‌ره پێ بده‌ن، که ئه‌و رژیمه مایه‌ى ده‌رد و ئازارى گلانى ئێران و هۆى دواکه‌وتوویى فه‌رهه‌نگى و ئابوورى و سیاسى ئێرانه.
به‌م بۆنه‌وه داوا له ئوستاندان و خوێندکارانى کوردستان ده‌که‌ین له ساڵى نوێى خوێندن له‌گه‌ڵ ئه‌رکى خوێندن بارهێنان و وانه‌ى عیلم گه‌رم تر و ههڵسوور٠اوانهتر له جوولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى به‌شدارى بکه‌ن.
له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی دووباره به خوێندکاران و دانشجویان و ئوستادان و موعه‌لیمه ماندوویی نه‌ناسه‌کان له کوردستان و ئێران.
بر٠وخێ رژیمى ملهور٠ى ئاخوندى
سه‌رکه‌وێ خه‌باتى ئازادیخوازى گه‌لى کورد و گه‌لانى ئێران
کۆمیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران