رۆژى شه‌ممه ٣ى گه‌لاوێژ، رۆژى یه‌کگرتوویی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى ئێران
به هۆى راپه‌رینه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى خه‌ڵکى ئێران و سه‌رکوتى راپه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانه‌وه، رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه، راپۆرتده‌رانى بێ سنوور و ئه‌نجومه‌نى نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌له‌م،
داوایان له خه‌ڵکى جیهان کردوه بۆ پشتیوانى له مافى مرۆڤ و ئازادى چاپه‌مه‌نى له ئێران.
رێکخراوه‌کانى پشتیوانى مافى مرۆڤ، به ده‌رکردنى راگه‌یێندراوێک له برلین، رایانگه‌یاندوه که رۆژى شه‌ممه \"٢٥ى ژوئیه\" به‌رانبه‌ر به ٣ى گه‌لاوێژى ١٣٨٨، رۆژى پشتیوانى جیهانى له بزوتنه‌وه‌ى خه‌ڵکى ئێران و داوا ره‌واکانیانه. ئه‌و رێکخراوانه‌ى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ به‌تایبه‌ت داوایان کردوه توندوتیژى حکومه‌تى دژ به جه‌ماوه‌ر و ئازادى ته‌واوى زیندانیه سیاسیه‌کان، راگیرێ.
رێکخراوه‌کانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ به‌و بانگه‌وازه له هه‌وڵدان، به‌رنامه‌گه‌لێک له ته‌واوى جیهان له نار٠هزایهتى به پێشێلکارى مافى هاووه‌لاتیان له ئێران به‌رێوه‌به‌رن. شیرین عیبادیش براوه‌ى جایزه‌ى نوبێلى ئاشتیش پشتیوانى له‌و بانگه‌وازه کردوه.
یه‌کێکى دیکه له داواکانى رێکخراوه‌کانى پشتیوانى مافى مرۆڤ، لێکدانه‌وه‌ى پێشێلکارى مافى خه‌ڵکى ئێران، دواى رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه، له ژێر چاودێرى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه. ئه‌و رێکخراوانه ده‌ڵێن: وه‌لامى کۆمارى ئیسلامى بۆ نار٠هزایهتیه هێمنانه‌کان، لێدان و ئازار، گرتن و کوشتن بووه.