جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دروست نیه‌ ویزا به‌ سه‌رکوتگه‌ران بدرێ

دروست نیه‌ ویزا به‌ سه‌رکوتگه‌ران بدرێ

سیاسه‌توانه‌ ئاڵمانیه‌کان داوا ده‌که‌ن که‌ وه‌لاتانى ئه‌ندام له‌ یه‌کیه‌تى ئوروپادا بۆ به‌رپرسانى سه‌رکوتى بزوتنه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى له‌ ئێران ویزا نه‌ده‌ن.

ئه‌و داوایه‌یان بۆ به‌رێوه‌بردنى ئه‌و هه‌نگاو ته‌حریمه‌ به‌تایبه‌ت به‌ به‌رپرسانى ده‌زگاى ئه‌منیه‌تى رژیم.
رۆژى شه‌ممه‌ ٢٧ى پووشپه‌ر٠، رۆژێک له‌ دواى ئه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى نار٠ازیان له‌ حکومه‌ت له‌ ئێران جارێکى دیکه‌ هێز و تواناى به‌ به‌رێوه‌بردنى نار٠ه‌زایه‌تى نیشان دا. سیاسه‌توانانى بارى سیاسه‌تى خارجى له‌ هه‌ر دوو حیزبی سوسیال دیموکراتى ئاڵمان (SPD) و حیزبی دیموکرات مه‌سیحى ئاڵمان(CDU) داوایان له‌ یه‌کیه‌تى ئوروپا کرد که‌ ئابڵوقه‌ به‌ ئامانجى تایبه‌ت دژ به‌ رژیمى ئێران په‌سه‌ند بکا.
روپرشت پولنتس له‌ (CDU) و سه‌رۆکى کۆمیته‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ مه‌جلیسى نوێنه‌رانى ئاڵمان له‌ برلین، له‌ ووتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى \"تاگس ئیشپیگل ئه‌م زونتاگ\" گووتى: نابێ ویزا بدرێ به‌و که‌سانه‌ى که‌ به‌رپرسى توندوتیژى دژ به‌ نار٠ازیانن.
هه‌روه‌ها رولف موتسه‌نیش، به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ حیزبی سوسیال دیموکراتى ئاڵمان، دیفاعى له‌ به‌ کارهێنانى ئابڵوقه‌ى ئامانجدار له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تى ئوروپا دژ به‌ به‌رپرسانى ده‌زگاى ئه‌منیه‌تى رژیم، کرد. موتسه‌نیش به‌ \"تاگس ئیشپیگل ئه‌م زونتاگ\"ى گووت: ئێمه‌ پێویسته‌ هێندى له‌ به‌رپرسانى رژیم سزا بده‌ین که‌ ته‌واوى هێزه‌کانى خۆیان بۆ سه‌رکوتى نار٠ازیان له‌ ئێران ته‌رخان کردوه‌.

15 سال و 4 ماه و 2 روز و 9 ساعت و 53 دقیقه پیش از این

دروست نیه‌ ویزا به‌ سه‌رکوتگه‌ران بدرێ

دروست نیه‌ ویزا به‌ سه‌رکوتگه‌ران بدرێ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن