گیرانى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى سینفى مامۆستایانى کوردستان له سه‌قز
به پێى هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم \"حه‌سه‌ن ساڵح زاده\" مامۆستا و ئه‌ندامى چالاکى ئه‌نجومه‌نى سینفى مامۆستایانى کوردستان، له دواى سه‌ردانى بۆ ناوه‌ندى هه‌واڵگرى ئه‌و شاره گرت.
حه‌سه‌نى ساڵح زاده له کاتى چوونى بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیم سه‌باره‌ت به هۆى دواکه‌وتن و چونى هێزه‌کانى رژیم بۆ ماڵه‌که‌ى، گیرا و گوازرایه‌وه بۆ زیندانى ناوه‌ندى شارى سه‌قز.
وه‌ک ده‌گوترێ هێزه‌کانى رژیم رۆژێک پێشتر چبوونه ماڵى ناوبراو به‌لام به هۆى ئه‌وه‌ى له ماڵ نه‌بوو نه‌یان توانیبوو بیگرن.
تا ئێستێ له‌و تۆمه‌تانه‌ى خراوه‌ته پاڵ ناوبراو هیچ زانیاریێک له ده‌ست دا نیه.