به‌رێوه‌به‌رى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، نیگه‌رانى خۆى له باره‌ى گه‌لاڵه ناوکهییهکانى رژیمه‌وه دهربر٠ى
رۆژى چوارشه‌ممه ٢٧ى خه‌رمانانى ١٣٨٧ـ ١٧ى سیپتامبرى ٢٠ ٠ ٨، بانگى موون به‌رێوبه‌رى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گووتى: ر٠اپۆرتى ئه‌م دواییه‌ى ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی له باره‌ى گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران، بووه هۆى نیگه‌رانیم.
بانگى موون له سهرودهمى شه‌ست و سێهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى کۆمه‌ڵى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان قسه‌ى ده‌کرد، داواى له رژیمى ئێران کرد که بر٠یارنامهکانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش به‌رێوه ببات چوونکه ئه‌و بر٠یارنامانه ویستى کۆمه‌ڵگاى جیهانیه.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان گووتى: ده‌یهه‌وێ له‌گه‌ڵ مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد سه‌رۆک کۆمارى رژیمى ئاخوندى له کاتى سه‌ردانى ناوبراو بۆ نیۆیۆرک له باره‌ى ر٠اپۆرتى نوێى ناوه‌ند قسه بکا.
ناوبراو له کاتێکدا ئه‌و قسانه‌ى ده‌کرد که تا ئێستا ئه‌مریکا به مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد و هه‌یئه‌تى هاورێى ویزاى نه‌داوه.
وه‌لاتانى ١+٥ بر٠یار وایه رۆژى هه‌ینى ٢٩ى خه‌رمانان له باره‌ى گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران کۆببنه‌وه.
رۆژى دووشه‌ممه ٢٥ى خه‌رمانان ووریایی دا به رژیمى ئێران که به‌ره‌ورووى بر٠یارنامهى ئابڵووقه‌ى دیکه ده‌بێته‌وه. رۆژى سێ شه‌ممه ٢٦ى خه‌رمانان داواى کرد که ئابڵوقهکانى سه‌ر رژیم زیاد بکرێ.