شه‌ر٠ و پێکدادانى هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم له‌گه‌ڵ نار٠ازیان له ناوه‌ندى تاران
رۆژى سێ شه‌ممه ٣٠ ى پووشپهر٠ى ١٣٨٨، هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم به هێرش کردنه سه‌ر جه‌ماوه‌رى نار٠ازى و لێدان و شکه‌نجه‌یان هه‌وڵیان دا رێگه نه‌ده‌ن به به‌رێوه‌چوونى رێپێوانى هێمنانه.
شاهیدێک به رادوێ فهرداى گووتووه: که‌سانێک که بۆ کۆبوونه‌وه هاتبوونه مه‌یدانى ٧ى تیر، زیاتر له چه‌ند هه‌زار که‌س بوون، به‌لام هێزه ئه‌منیتیه‌کان هێرشیان کرده سه‌ریان و ئازار و شکه‌نجه‌یان کردن.
ئه‌و شاهیده ده‌ڵێ که هێزه‌کانى لیباس شه‌خسى و دژه شۆرش به شێوه‌یێکى به‌رچاو له شه‌قامه‌کانى ده‌ورووبه‌ردا ده‌بیندران، هه‌روه‌ها گووتى: ئه‌و هێزانه رێگه‌یان نه‌ده‌دا که هیچ کۆبوونه‌وه‌یێک بکرێ و به توندى ئازار و شکه‌نجه‌ى خه‌ڵکیان ده‌کرد.
به پێى هه‌واڵه‌کان له ده‌ورووبه‌رى مه‌یدانى ٧ى تیر و که‌ریم خان، له نێوان هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان و نار٠ازیان شه‌ر٠ و پێکدادان رووى داوه.
ئه‌وه له کاتێکدایه که رۆیتێرز بلاوى کردۆته‌وه خه‌ڵکى نار٠ازى شیعارهکانى \"ئه‌حمه‌دى نژاد ئیستیعفا، ئیستیعفا\" و \"مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر\" یان ده‌گووته‌وه. هه‌روه‌ها شاهیدان هه‌واڵى گیرانى ده‌یان که‌س ده‌ده‌ن.