جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زانیارى نوێ سه‌باره‌ت به‌ کوژرانى مه‌سعود هاشم زاده‌

زانیارى نوێ سه‌باره‌ت به‌ کوژرانى مه‌سعود هاشم زاده‌

لاوێکى ٢٧ سالان به‌ ناوى مه‌سعود هاشم زاده‌ له‌ ر٠اپه‌رینه‌کانى ٣٠  جۆزه‌رداندا له‌ شه‌قامى شادمان و نه‌سره‌ت به‌ فیشه‌ک کوژرا. میلاد هاشم زاده‌ براى بچووکى مه‌سعود ده‌ڵێ:

کاتى مردنى مه‌سعود ته‌نیا بابى و مه‌سعود له‌ تاران بوون و باقى خانه‌واده‌ له‌ شیمال بوون.
به‌و شێوه‌ مه‌سعودى هاشم زاده‌ یه‌کێکى دیکه‌ له‌ کوژراوه‌کانى ر٠اپه‌رینه‌کانى خه‌ڵکى ئێرانه‌ به‌ ده‌ستى هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌ کانى رژیم که‌ ناو و شێوه‌ى کوژرانه‌که‌ى له‌ راگه‌یێنه‌کاندا بلاو بۆته‌وه‌. پێشتریش ندا ئاقا سوڵتان، سوهراب ئه‌عرابی، یه‌عقوب بروایه‌ و محه‌ممه‌د کامه‌رانى له‌و که‌سانه‌ بوون که‌ له‌ رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌دا کوژران و ناوه‌کانیان له‌ بلاوکراوه‌کاندا هاتووه‌.
میلاد به‌ ئیشاره‌ به‌وه‌ى که‌ مه‌سعود سه‌عاتى شه‌شى دوانیوه‌رۆى رۆژى ٣٠  جۆزه‌ردان بۆ بینینى دۆستێکى سه‌ردانى شه‌قامى شادمانى کردبوو، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: کاتێ گه‌یشتمه‌وه‌ ماڵ بابم به‌ ته‌نیا بوو و من پێش ئه‌وه‌ بگه‌مه‌ ماڵه‌وه‌ شه‌ر٠ و پێکدادانه‌کانم بینیبوو، نیگه‌ران بووم و به‌ره‌و ماڵى دۆسته‌که‌ى چووم، که‌ گه‌یشتمه‌ چواررێیانى نه‌سره‌ت و شه‌قامى شادمان ته‌قه‌ى تفه‌نگ هات و ژماره‌یێک گولله‌یان به‌رکه‌وتبوو.
به‌ پێى ووته‌ى ناوبرا، ده‌رمانگایێک له‌و نزیکانه‌ بوو که‌ برینداره‌کانیان ده‌برده‌ ئه‌وێ، کاتێ گه‌یشتمه‌ ده‌رمانگاکه‌ به‌ سه‌عات و ئه‌نگوستیله‌ و جله‌کانیدا مه‌سعودم ناسیه‌وه‌و بینینى ئه‌و وێنه‌یه‌م به‌لاوه‌ زۆر سه‌یر بوو.

15 سال و 3 ماه و 30 روز و 10 ساعت و 7 دقیقه پیش از این

زانیارى نوێ سه‌باره‌ت به‌ کوژرانى مه‌سعود هاشم زاده‌

زانیارى نوێ سه‌باره‌ت به‌ کوژرانى مه‌سعود هاشم زاده‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن