ئه‌مریکا ده‌ڵێ: بۆ په‌ره‌پێدانى دیفاع له هاوپه‌یمانه‌کانمان له به‌رانبه‌ر ئێران‌دا ئاماده‌ین
هیلارى کلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا گووتى: له کاتێکدا که تاران ده‌ست له به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی خۆى هه‌ڵنه‌گرێ، ئه‌مریکا ئاماده‌یه چه‌ترى دیفاعى خۆى له وه‌لاتانى عه‌ره‌بی که‌نداوى فارس به هێز بکا.
کلینتۆن که له بانکۆکه له ووتووێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونى تایله‌ند گووتى: دراوسێ کانى ئێران نیگه‌رانیێکى زۆریان له به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی تاران هه‌یه.
به پێى ووته‌ى وه‌زرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، واشینگتۆن هه‌روا رێگه‌ى سازانى له‌گه‌ڵ رژیمى تاران هێشتۆته‌وه به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌و رژیمه به‌رده‌وام بێ له به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی خۆى، هه‌نگاوى له عه‌رزدانیش له به‌ر ده‌ست دایه.
ئیشاره‌ى کلینتۆن به‌و هه‌نگاوه‌یه زیاد کردنى رێژه‌ى ئابڵوقه‌کانى سه‌ر رژیمى ئێران لێکده‌درێته‌وه.