شه‌ش دامه‌زراوه‌ى دیکه‌ى رژیم ده‌خرێنه لیستى ئابڵوقه‌کانى ئه‌مریکاوه
رۆژى چوار شه‌ممه ٢٨ى خه‌رمانانى ١٣٨٧ـ ١٨ى سیپتامبرى ٢٠ ٠ ٨، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا شه‌ش دامه‌زراوه‌ى رژیم که ده‌گوترێ له‌لایه‌ن ناوه‌نده رێکخراوه‌کانى پێوه‌ندیدار به گه‌لاڵه ناوکه‌ییه نیزامیه‌کانى رژیمه‌وه به‌رێوه ده‌چن،
به هۆى ده‌وریان له گه‌لاڵه مووشه‌کى و ناوکه‌ییه‌کان، ده‌خرێنه لیستى ئابڵوقه‌کانى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى دیفاعى هێزه‌چه‌کداره‌کانى رژیم و رێکخراوى پیشه‌یی دیفاعى ئه‌و رژیمه له‌و شه‌ش ناوه‌نده‌ن که ئابڵوقه‌یان ده‌خرێته سه‌ر.
ئیستیوارت لیوی به‌رپرسى خه‌بات دژ به ترۆریسم له وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا گووتى: رژیمى ئێران له هه‌وڵدایه مه‌واد و وه‌سایلى پێویستى خۆى به ناوى جیاواز و له رێگه‌ى قاچاخه‌وه به ده‌ست بێنێت.
ناوى ئه‌و شیرکه‌ت و ناوه‌ندانه بریتین له:
سه‌نایعى الکترۆنیکى رژیمى ئێران، سه‌نایه‌عى الکترۆنیکى شیراز، سه‌نایعى موخابه‌راتى رژیمى ئێران، شیرکه‌تى سه‌نایه‌عى فرۆکه‌سازى رژیمى ئێران، سه‌نایه‌عى فراسه‌خت و سه‌نایه‌عى چه‌ک و چۆڵ.
له لایێکى دیکه‌وه هه‌ر له‌و باره‌وه به‌رپرسانى حکومه‌تى فیدراڵى ئه‌مریکا ٨ که‌س له‌وانه که‌سێکى خه‌ڵکى مالیزى، که‌سێکى ئاڵمانى و ٦ ئێرانى له‌گه‌ڵ ٨ شیرکه‌ت تاوانبار کراون به گواستنه‌وه‌ى ناقانوونى هه‌زاران به‌شى الکترۆنیکى بۆ رژیمى ئێران و درۆ له باره‌ى شوێنى مه‌به‌ستى ئه‌و وه‌سایلانه.
ئه‌و که‌سانه به‌وه تاوانبار کراون که ئه‌و وه‌سایلانه‌یان له ئه‌مریکا کر٠یوه و دوایی له رێگه‌ى وه‌لاتى سێهه‌م ناردوویانه بۆ رژیمى ئێران.
به‌شێک له‌و وسایلانه سیستمى شوێن دۆزینه‌وه‌ى جیهانى و ده‌زگایانێکن که له کار و بارى نیزامى غه‌یره نیزامى به کار ده‌هێندرێن و به‌شێکى دیکه ئه‌و میکرۆ چیپانه‌ن که بۆ دروست کردنى بۆمب له عێراق به کار هێندراون.