ته‌رمى ته‌رانه موسه‌وى به سوتێنراوى دۆزرایه‌وه
دوای تێپهر٠بوونی مانگێک به‌سه‌ر گیرانى «ته‌رانه موسه‌وی» له لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی رژێمه‌وه، رۆژی رابردوو ته‌رمی سوتێندراوی ئه‌و له نێوان شاری که‌ره‌ج و قه‌زوێن دۆزرایه‌وه.
جه‌للادان و ئه‌شکه‌نجه‌ده‌رانی حکومه‌ت، ههر٠هشهیان له بنه‌ماڵه‌ی ته‌رانه کردبوو که کۆری ماته‌مینی بۆ نهگێر٠ن و به که‌سیش نه‌ڵێن که کچه‌که‌یان چۆن کوژراوه.
ته‌رانه موسه‌وی، ٢٨ ساڵان، له رۆژی ٧ی پوشپهر٠ له شه‌قامی «شه‌ریعه‌تی» له لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانه‌وه گیرا و ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌کانه‌وه گواسترایه‌وه بۆ یه‌کێک له ئه‌شکه‌نجه‌گاکان یان «ژووره ئه‌منه‌کان». دوو هه‌فته دواتر کهسێ٠‹کی نه‌ناسراو به ته‌له‌فون به دایکی ته‌رانه‌ی گوتبوو که ته‌رمه‌که‌ی له نهخۆشخانهیێکه له شاری که‌ره‌ج، به‌ڵام به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌که ئه‌مه‌یان وه‌درۆ خسته‌وه. ته‌نیا یه‌کێک له کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌که گوتبووی که لیباس شه‌خسیه‌کان، خانمێکیان به بێهۆشی هێنابووه نه‌خۆشخانه‌که که به رواڵه‌ت ته‌رانه بووه و به بێهۆشی گهر٠اندوویانهتهوه.
سه‌روناز چیتساز، وێر٠ای مه‌حکوومکردنی ئه‌م تاوانه دڵته‌زێنه، ته‌ئکیدی کرد که ئه‌مه یه‌که‌مجار نیه که جه‌للادانی ئه‌شکه‌نجه‌ده‌ر، زه‌لیلانه دوای ده‌ستدرێژیکردنی سیکسی و جۆره‌ها ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی ژنانی زیندانی، ته‌رمه‌کانیان ناده‌نه‌وه یا به شێوه‌یه‌کی زۆر ترسناک هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاسه‌واری ئه‌شکه‌نجه له‌سه‌ر جه‌سته‌یان بسر٠نهوه. هه‌روه‌ک ئه‌و کاره‌ی ده‌رباره‌ی «زه‌هرا کازمی»، رۆژنامه‌نووسی کانادایی به ره‌چه‌ڵه‌ک ئێرانی کردیان.