پێنج شه‌رتى سه‌رۆک وه‌زیرى ئیسرائیل بۆ ئاشتى له رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست
خه‌باتمێدیا: رادوێ ئاڵمان، بنیامین نه‌تانیاهوو سه‌رۆک وه‌زیرى ئیسرائیل، له مه‌جلیسى ئه‌و وه‌لاته پێنج شه‌رتى بۆ جێگیر بوونى ئاشتى له رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست خسته ر٠وو، یه‌کێک له‌و شه‌رتانه دامه‌زرانى ده‌وڵه‌تێکى فه‌لستینى که نیزامى نه‌بێ.
نه‌تانیاهوو که رێبه‌رى حیزبی راستى لیکوده، رۆژى چوار شه‌ممه ٣١ى پووشپه‌ر٠ که له پارلمانى ئه‌و وه‌لاته قسه‌ى ده‌کرد، چه‌ند شه‌رتى بۆ ئه‌نجامى په‌یمانى ئاشتى له‌گه‌ڵ فه‌لستینیه‌کان دیارى کرد که له پارڵماندا خرایه ده‌نگدانه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرى ئیسرائیل گووتى: پێویسته فه‌لستینیه‌کان ئیسرائیل وه‌ک ده‌وڵه‌تێکى جووله‌که به ره‌سمى بناسن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که مه‌سه‌له‌ى ئاواره فه‌لستینیه‌کان له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌کانى ئیسرائیل چاره‌سه‌ر بکرێ. به پێى ووته‌ى ناوبراو، هه‌روا ده‌بێ له‌گه‌ڵ جێگیربوونى ئاشتى، خالێکى کۆتایی دیارى بکرێ سه‌باره‌ت به داوا و ئه‌و کێشانه‌ى له‌لایه‌ن فه‌لستینیه‌کانه‌وه په‌ره‌ى پێ ده‌درێ.
ناوبراو به شێوه‌یێکى داخراو به شێوه‌ى حه‌ماس ستان و حیزبولاستان ناوى له‌وێ برد، دژایه‌تى خۆى له‌گه‌ڵ بوونى ده‌وڵه‌تێکى نیزامى فه‌لستینى دهربر٠ى. هه‌روه‌ها زیادى کرد ناکرێ بوونى ئه‌رته‌شێکى بێگانه قه‌بووڵ بکه‌ین و ده‌بێ رێگه له ناردنى مووشه‌ک و چه‌کى دیکه بۆ ناوچه فه‌لستینیه‌کان بگیردرێ. شه‌رته‌که‌ى دیکه‌ى نه‌تانیاهوو ئه‌وه بوو که قانوونى ئه‌منیه‌تى بۆ ئیسرائیل له جیهاندا به ره‌سمى بناسرێ.
کاردانه‌وه‌ى سیاسه‌توانه ئیسرائیلى و فه‌لستینیه‌کان
٥١ که‌س له ١٢٠ نوێنه‌رى پارڵمانى ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکى قسه‌کانى نه‌تانیاهوویان قه‌بووڵه، ٣٩که‌س دژى ده‌نگیان داوه. نوێنه‌ره‌کانى دیکه یان له‌وێ نه‌بوون یان بێ لایه‌ن بوون. رێبه‌رى فه‌لستینیه‌کان داواکانى نه‌تانیاهووى وه‌ک ئه‌مر و نه‌هى ره‌د کردۆته‌وه. هه‌روه‌ها رێبه‌رى فه‌لستینیه‌کان داوا له نه‌تانیاهوو ده‌کا رێگه‌چاره‌گه‌لێک که پێوه‌ندى به‌و مه‌سه‌لانه‌وه هه‌یه که کێشه‌یان له‌سه‌ره به سه‌ر فه‌لستینیه‌کانى نه‌سه‌پێنێ که له بنهر٠هتدا بر٠یاردان له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌بێ له‌لایه‌ن دوولایه‌نه‌وه ووتووێژى له سه‌ر بکرێ.
زیپى لیونى رێبه‌رى ئوپزیسیون و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووى ئیسرائیل ره‌خنه‌ى له نه‌تانیاهوو گرتووه و ده‌ڵێ: ئه‌و بۆ چاره سه‌رى کێشه‌ى مه‌سه‌له‌ى خۆرهه‌لاتى ناوه‌راست خۆى داوه‌ته ده‌ست کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی، به جێى ئه‌وه خۆى هه‌نگاو هه‌ڵگرێ. لیونى داواى له نه‌تانیاهوو کرد له سه‌ر ره‌وتى ئاشتیێک به‌رده‌وام بێ که ده‌وڵه‌تى پێشتر له‌گه‌ڵ فه‌لستینیه‌کان به‌رێوه‌ى ده‌برد.
له کاتى قسه‌کانى نه‌تانیاهوو نوێنه‌رانى ئوپزیسیون هاوارى نار٠هزایهتیان به‌رز کرده‌وه و کاردانه‌وه‌یان نیشان دا. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ناوبراو چه‌ند جار قسه‌کانى بر٠ى. هه‌روه‌ها ته‌ئکیدى کرده‌وه که گه‌مارۆکانى سه‌ر که‌رانه‌ى باخته‌رى هه‌ڵناگیرێته‌وه، به پێى قسه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرى ئیسرائیل ئه‌و گه‌مارۆدانه رێگه‌ى له هێرش کردن بۆ سه‌ر ئیسرائیل گرتووه. نه‌تانیاهوو زیادى کرد که هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى فه‌لستین ره‌فتارى خۆیان باشتر کردوه. ناوبراو له باره‌ى سیاسه‌تى ئیسرائیل له به‌رانبه‌ر رێکخراوى حه‌ماس له نه‌وارى غه‌زه گووتى: ئێمه ئاماده نین هێرشه مووشه‌کیه‌کان بۆ سه‌ر ناوچه‌کانى ئیسرائیل بێ سزادان بێڵیه‌نه‌وه.
سیاسه‌تى ئیسرائیل له باره‌ى رژیمى ئێران و ئه‌مریکا
سه‌رۆک وه‌زیرى ئیسرائیل له قسه‌کانى دا باسى له به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران کرد. ناوبراو له‌و باره‌وه گووتى: له هه‌وڵى به‌ره‌یێکى جیهانى دژ به ئێران و زیاد کردنى ئابڵوقه‌کانى سه‌ر ئه‌و رژیمه‌ین. هه‌روه‌ها زیادى کرد، روونه که \\\"ئێران ئامانج و به‌رنامه‌کانى خۆى ناگۆر٠ێ.
مایکل ئورون سه‌فیرى نوێى ئیسرائیل له ئه‌مریکا، رۆژى چوار شه‌ممه له ووتووێژ له‌گه‌ڵ رادوێ ئیسرائیل ته‌ئکیدى کرده‌وه، له‌گه‌ڵ بوونى جیاوازى له بۆچوونه‌کانى ئه‌مریکا و ئیسرائیل سه‌باره‌ت به هێندێ مه‌سه‌له‌ى دیار، کێشه‌یێک له پێوه‌ندیه‌کانى ئه‌و دوو وه‌لاته‌دا سه‌رى هه‌ڵنه‌داوه. ناوبراو زیادى کرد: ئیسرائیل له جیهاندا دۆستى باشتر له ئه‌مریکاى نیه.
ئیشاره‌ى ئورون به جیاوازیى بۆچوون له نێوان ئه‌مریکا و ئیسرائیل، له سه‌ر مه‌سه‌له‌ى دروست کردنى شارۆچکه له ناوچه فه‌لستینیه‌کانه. نه‌تانیاهوو داواى ئه‌مریکا له باره‌ى راگرتنى دروست کردنى ئه‌و شارۆچکانه ره‌د کردۆته‌وه و به‌و هۆیه‌وه ئه‌مریکا رایگه‌یاندوه کۆمه‌گى دارایی خۆى بۆ ئیسرائیل که‌م ده‌کاته‌وه.