جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چاودێرى ئوپزسیونى ئێرانى له‌ رێگه‌ى زیمینسى ئاڵمان

چاودێرى ئوپزسیونى ئێرانى له‌ رێگه‌ى زیمینسى ئاڵمان

به‌ پێى راپۆرتى وال ئیستریت ژورناڵ، شیرکه‌تى زیمینس ـ نوکیا به‌ شیرکه‌تى ئێرانى TCI که‌ خزمه‌تگوزارى ئینتێرنێتى پێشکه‌ش به‌و که‌سانه‌ ده‌کا که‌ به‌ کارى دێنن، نه‌رم ئه‌فزارێکى فرۆشتووه‌ که‌ به‌و به‌رنامه‌ ده‌توانرێ کۆمه‌ڵێک چاودێرى و فیلتێر بکرێ.

به‌ لانى که‌مه‌وه‌ ساڵێکه‌ که‌ شیرکه‌تى ئاڵمانى ـ سوئیدى ، زیمینس ـ نوکیا نوێترین دروست کراوى چاودێرى کردنه‌ پێوه‌ندیه‌کانیان داوه‌ به‌ رژیمى ئێران. ووته‌بێژى ئه‌و شیرکه‌ته‌ \"بن روم\" گووتى که‌ ده‌وڵه‌تى ئێران له‌و دروست کراوه‌ بۆ چاودێرى کردنى ئوپزیسیون له‌ ئێران که‌ڵک وه‌رده‌گرێ. ناوبراو ده‌ڵێ که‌ شیرکه‌ته‌که‌ى به‌ پێى رێکه‌وتن نامه‌، ته‌نیا چاودێرى کردنى شه‌به‌که‌ى ته‌له‌فوونى نۆرماڵ و موبایلى به‌ رژیم فرۆشتووه‌.
به‌دواداچوونى ویروس یان هه‌واڵه‌کانى ئوپزسیون؟
رۆژنامه‌ى ئاڵمانى \"تاتس\" له‌ زمان وال ئیستریت ژورناڵه‌وه‌ ده‌نووسێ که‌ شیرکه‌تى زیمینس ـ نوکیا به‌ شه‌به‌که‌ىTCI رژیم که‌ خزمه‌تگوزارى ئینتێرنێتى پێشکه‌ش ده‌کا، به‌رنامه‌یێکى به‌ ناوى (Deep- packet- Inspection) \"DPI\" فرۆشتووه‌ که‌ به‌و به‌رنامه‌ ده‌توانرێ کۆمه‌ڵێک داتا فیلتێر بکرێ. ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ له‌ بنه‌ره‌تدا بۆ به‌دواداچوونى ویروس یا ئێسپم له‌ کۆمپیوتێره‌کان و جوێ کردنه‌وه‌ و ناردنیان بۆ قورنتێنه‌ دروست کراوه‌، به‌لام ده‌توانرێ به‌و به‌رنامه‌یه‌ زانیاریش کۆبکرێته‌وه‌ و چاودێرى قسه‌ و باس و پێوه‌ندى خه‌ڵک بکرێ.
وال ئیستریت ژورنال بۆ ئیسباتى راپۆرته‌که‌ى، قسه‌کانى ووته‌بێژى شیرکه‌تى زیمینس ـ نوکیا دێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێ: کاتێ شیرکه‌ت شه‌به‌که‌یێکى پێوه‌ندى گرتن و رێگه‌کانى چاره‌سه‌ر کردنى ئه‌و کێشانه‌ى که‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن ده‌فرۆشێ، ئاشکرایه‌ که‌ پێداویستیه‌کانی به‌ کارهێنانیشى ده‌فرۆشرێ. له‌ رێگه‌ى ئه‌و به‌ کارهێنانه‌وه‌ ده‌توانرێ رێگرى بکرێ له‌ هه‌ر جۆر پێوه‌ندیێک له‌و شه‌به‌که‌دا و یان ر٠اى گرێ.

15 سال و 3 ماه و 28 روز و 8 ساعت و 48 دقیقه پیش از این

چاودێرى ئوپزسیونى ئێرانى له‌ رێگه‌ى زیمینسى ئاڵمان

چاودێرى ئوپزسیونى ئێرانى له‌ رێگه‌ى زیمینسى ئاڵمان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن