جیره‌به‌ندى ئاو له حه‌وت ئوستانى باشوورى ئێران
به پێى ر٠اپۆرتى جێگرى کار‌و بارى گه‌یاندنى ئاو له وه‌زاره‌تى نیروى رژیم، به زوویی ئاوى خواردنه‌وه له هێندێ له شاره‌کانى خوزستان، فارس، بوشه‌هر، کرمان، ئیلام، کهگیلویه و بویر ئه‌حمه‌د جیربه‌ندى ده‌کرێ.
ئه‌و جیره‌کردنه له هه‌ر ئوستانه نزیک به ٥٠ ٠ هه‌زار که‌س ده‌گرێته‌وه.
به پێى ووته‌ى محه‌ممه‌د ره‌زا عه‌تازاده جیگرى گه‌یاندنى ئاو له وه‌زاره‌تى ناوبراو، جیره‌کردن له هێندێ له شاره‌کانى باشوور، به ئامانجى ئه‌زموون وه‌رگرتن بۆ به‌کارهێنانى ئاو به‌رێوه ده‌چێ. به‌لام تا ئێستا له‌و باه‌وه بر٠یارێک نه‌دراوه به به‌رپرسانى ناوچه‌یی.
که‌مى ئاو له به‌نداوه‌کاندا
جێگرى وه‌زاره‌تى نیروى رژیم رایگه‌یاند که تواناى راگرتنى ئاو له سه‌ده‌کانى ئێران ١٦ ملیارد میترى چوار لایه، به‌لام له ساڵى رابردوودا ته‌نیا ١٣ ملیارد میترى چوارگۆشه ئاو له سه‌ده‌کاندا کۆکراونه‌ته‌وه. ئه‌و به‌رپرسه‌ى رژیم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى داواى له خه‌ڵک کرد که ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن و به شێوه‌یێکى باش به‌کارى بێنن گووتى که له هێندێ شوێنى وه‌لات که‌م ئاوى به شێوه‌یێکه که ده‌بێ به تانکر ئاوى خواردنه‌وه به خه‌ڵک بگه‌یێنین.