له ١١ رۆژدا ١٤ حوکمى ئێعدام له شاره جۆراوجۆره‌کانى ئێران به‌رێوه‌چووه
به پێى راگه‌یێندراوێکى شۆراى ملى مقاومه‌ت، رژیمى دژه مرۆڤى ئاخوندى به مه‌به‌ستى بهرنگاریى ر٠اپهرینى سه‌رانسه‌رى خه‌ڵکى ئێران و زیادکردنى ترس و دڵهر٠اوکێ له وه‌لات دا،
له ماوه‌ى ١١ رۆژى رابردوودا ١٤کهسى له شاره جۆراوجۆره‌کانى وه‌ک قوم، ئیسفه‌هان، قه‌زوین، ئه‌راک و نه‌غه‌ده له سێداره داوه.
رۆژى چوار شه‌ممه ٣١ى پووشپه‌ر٠ دوو به‌ندکراوى لاو به ناوه‌کانى ئیسماعیل ٢٣ ساڵه و موسلیم ٢٥ سالان له گرتووخانه‌ى ناوه‌ندى شارى ئیسفه‌هان له سێداره دران.
به پێى راگهیێنهکانى رژیم، له رۆژى ٢٣ى پووشپه‌ردا ژنێک له زیندانى ژنانى قه‌زوین له سێداره‌درا. ئه‌و ژنه له دواى ٤ ساڵ زیندان، به هۆى هه‌ژاری و نه‌بوونى پارێزه‌ر، به بێ ئه‌وه‌ى هه‌لى بچوکترین دیفاع له خۆى هه‌بێ، له سێداره درا.
سێ به‌ندکراوى دیکه به ناوه‌کانى محه‌ممه‌د ره‌زا و حوسه‌ین ٤٥ ساڵ و ناسر ٣٥ سالان هه‌ر له ٢٣ى پووشپهر٠دا و له زیندانى ئیسفه‌هاندا له قهنارهدران. مه‌حمود مهحمودپووریش له زیندانى ناوه‌ندى نه‌غه‌ده له ئوستانى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا له سێداره درا.
به‌ره‌به‌یانى رۆژى ٢١ پووشپه‌ر٠ سێ به‌ندکراوى دیکه له زیندانى ناوه‌ندى شارى ئه‌راک ئیعدام کران.