لادرانى وه‌زیرى ئیتلاعات و ده‌ست له کار کێشانه‌وه وه‌زیرى ئیرشاد
پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد له رۆژانى کۆتایی کابینه‌ى نۆهه‌مى رژیم، ئاخوند غولام حوسێن موحسینى ئیژه‌یی وه‌زیرى ئیتلاعاتى له سه‌ر کاره‌که‌ى لابرد،
هاوکات محه‌ممه‌د حوسه‌ین سه‌فار هرندى وه‌زیرى ئیرشاد ده‌ڵێ ده‌ست له کار کێشانه‌ه‌وى خۆم راگه‌یاندوه.
رۆژى یه‌کشه‌ممه ٤ى گه‌لاوێژ هێندێ له هه‌واڵده‌ریه‌کان هه‌واڵى لادرانى هه‌رندى وه‌زیرى ئیرشادیان بلاوکرده‌وه، به‌لام ئه‌و هه‌واڵه له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر محه‌ممه‌دزاده جێگرى پێوه‌ند و راگه‌یاندنى ده‌فته‌رى سه‌رۆک کۆمارى رژیمه‌وه ره‌د کرایه‌وه. له راستیدا ئه‌حمه‌دى نژاد له لابردنى وه‌زیرى ئیرشاد په‌شیمان بووه‌وه به‌لام وه‌زیرى ئیرشاد قه‌بووڵى نه‌کرد و ئیستعفاى نووسى.
به‌لام سه‌عاتێک دواى ئه‌وه هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى فارس بلاوى کرده‌وه و رایگه‌یاند که ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ى هه‌رندى جیددیه و نامه‌ى ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ى پێشکه‌ش کردوه.