جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌یاننامه‌ سه‌باره‌ت گه‌ر٠انه‌وه‌ی دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف بۆ ئێران به‌ چه‌ند مه‌رجێکی دیاریکراو

به‌یاننامه‌ سه‌باره‌ت گه‌ر٠انه‌وه‌ی دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف بۆ ئێران به‌ چه‌ند مه‌رجێکی دیاریکراو

خه‌باتمێدیا: خانم مریه‌مى ره‌جه‌وى له‌ راگه‌یێندراوێکدا ده‌ڵێ: هاوکات له‌گه‌ڵ راپه‌ر٠ینی خه‌ڵ٠‹کی ئێران بۆ ئازادی، دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف، ئه‌ندامانی سازمانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران له‌ عێراق،

که‌ به‌ هۆی پایه‌داربوونی ٧ ساڵه‌ی خۆیان بوونه‌ته‌ نموونه‌ بۆ پایه‌داربوون و موقاومه‌ت و به‌رخۆدانی خه‌ڵک و لاوانی ئێران له‌ به‌رانبه‌ر فاشیزمی ئایینیدا، به‌ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی و عێراقییان راگه‌یاندووه‌، هه‌روه‌ک باقی ئێرانیه‌کانی تار٠اوگه‌ و خوازیار، ئاماده‌ن و داواکارن بگه‌ر٠ێ٠‹نه‌وه‌ بۆ نیشتمانه‌که‌یان به‌م چه‌ند مه‌رجه‌ی خواره‌وه‌:
١. رژێمی ئێران له‌ نامه‌یه‌کی ره‌سمیدا بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریکا و عێراق، که‌ ده‌قه‌که‌ی له‌ لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ پشت راست بکرێته‌وه‌ و ده‌سته‌به‌ر بکرێت، رابگه‌یه‌نێت و به‌ڵێنی بدات که‌ گه‌ر دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف، به‌ پێی ئه‌و لیسته‌ی له‌به‌ر ده‌ست کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی و عێراقیدایه‌، بگه‌ر٠ێنه‌وه‌ بۆ ئێران، له‌ گرتن و تاقیبکردن و ئه‌شکه‌نجه‌ و ئیعدام و به‌دواداچوونی قه‌زایی و فایلکردنه‌وه‌ بۆیان به‌دوور ده‌بن و ئازادی ده‌ربر٠ینیان بۆ مسۆگه‌ر ده‌کرێت.
٢. خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێر بن به‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی ئه‌م به‌ڵێنییه‌ له‌ ناوخۆی ئێراندا و به‌رده‌وام له‌ په‌یوه‌ندیدا بن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌، ده‌سته‌ ده‌سته‌ له‌ ئه‌شر٠ه‌فه‌وه‌ ده‌گه‌ر٠ێ٠‹نه‌وه‌ بۆ ئێران. ده‌سته‌ی دووهه‌م و ده‌سته‌کانی دواتر، دوای ماوه‌یه‌کی گونجاو بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی به‌ڵێنییه‌کانی رژێمی ئێران ده‌رباره‌ی ده‌سته‌ی یه‌که‌م ده‌گه‌ر٠ێنه‌وه‌ بۆ ئێران.
٣. ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ رێگه‌ به‌ پارێزه‌رانی دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف بدات سه‌ردانی ئه‌شر٠ه‌ف بکه‌ن و به‌ نووسراو رابگه‌یه‌نێت که‌ دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف ده‌توانن داراییه‌کانی خۆیان بفرۆشن و ئه‌وه‌ی پێویستیش بێت له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن (اموال منقول، اموال غیرمنقول). ئه‌م پارێزه‌رانه‌ بۆ ماوه‌ی ٧ مانگه‌ ده‌ستیان به‌ دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌فدا راناگات.
٤. کۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت بگه‌ر٠ێنه‌وه‌ بۆ ئێران وه‌ک په‌نابه‌ر قبووڵ بکات و ئه‌وان بگوازێته‌وه‌ بۆ وڵاتی سێهه‌م.
٥. نامه‌که‌ی رژێمی ئێران ده‌بێ له‌ لایه‌ن ئه‌و ٤ سه‌رچاوه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێدرا پشت راست بکرێته‌وه‌ و به‌ دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف رابگه‌یه‌ندرێت.
گه‌ر رژێمی ئێران، ئه‌م مه‌رجانه‌ قبووڵ بکات، ئه‌ندامانی موجاهیدین و ئه‌و لایه‌نگرانه‌شیان که‌ خوازیاری گه‌ر٠انه‌وه‌ن بۆ ئێران له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان، له‌ ژێر چاودێریکردنی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و خاچی سوور و به‌ تۆمارکردنیان له‌ لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌، ده‌گه‌ر٠ێنه‌وه‌ بۆ ئێران.
به‌ڵام گه‌ر رژێمی ئێران ئه‌م مه‌رجانه‌ قبووڵ نه‌کات و ئه‌م نامه‌یه‌ نه‌دات به‌ سه‌رچاوه‌ دیاریکراوه‌کان، ده‌رده‌که‌وێت که‌ هه‌موو ئیددیعاکانی پێشووی ئه‌م رژێمه‌، که‌ گوتبووی دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی موجاهیدین گه‌ر بگه‌ر٠ێنه‌وه‌ بۆ ئێران، کاری پێیان نابێت، ته‌نها فرت و فێل و شانتاژێکی سیاسی و راگه‌یاندن بووه‌ و هه‌ر بۆیه‌ ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێ پێر٠ه‌وکردنی بر٠یارنامه‌ی ٢٤ی ئاپریلی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا قبووڵ٠‹ بکات و رایبگه‌یه‌نێت و جێبه‌جێی بکات.
هه‌تاکو ئێستا ده‌وڵه‌تی عێراق پێداگر بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ که‌ دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف، عێراق جێ بهێڵن و بگه‌ر٠ێنه‌وه‌ بۆ ئێران یان روو له‌ وڵاتێکی سێهه‌می نادیار بکه‌ن.
پێشنیاری گه‌ر٠انه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌ بۆ ئێران، ئه‌و فشارانه‌ی رژێمی ئێران بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی تازه‌کاری عێراق ده‌رباره‌ی دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف به‌ ته‌واوی پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه‌. دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌فیش چی دی داواکاری ئه‌وه‌ نین که‌ ده‌وڵه‌تی عێراق دان بنێت به‌ پێگه‌ و ستاتۆی ئه‌واندا. هه‌روه‌ها جێگور٠کێ پێکردنی ئه‌وان له‌ ناو عێراق و هه‌روه‌ها چوونی پۆلیس بۆ ناو ئه‌شر٠ه‌ف مانای نامێنێت.
داوا له‌ کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ تایبه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌م که‌ هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌م مه‌رجانه‌ له‌ لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه‌ قبووڵ ده‌کرێت، داوا له‌ ده‌وڵه‌تی عێراق بکه‌ن که‌ بر٠یارنامه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا جێبه‌جێ بکات و کۆتایی بهێنێت به‌ ئابڵۆقه‌دانی شاری ئه‌شر٠ه‌ف. ئه‌گینا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ده‌بێ پاراستنی دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف له‌ ئه‌ستۆ بگرێت. بارودۆخی ئه‌شر٠ه‌ف هه‌ڵقوڵاوی شه‌ر٠ و بۆمبابارانکردن و چه‌ککردنی دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌فه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکاوه‌ و هه‌روه‌ها ده‌گه‌ر٠ێته‌وه‌ بۆ ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ یه‌که‌ یه‌که‌ی دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکاوه‌ ئیمزا کراوه‌ ده‌رباره‌ی پاراستنی ئه‌وان هه‌تا دوائه‌نجامه‌کان.

15 سال و 3 ماه و 24 روز و 10 ساعت و 9 دقیقه پیش از این

به‌یاننامه‌ سه‌باره‌ت گه‌ر٠انه‌وه‌ی دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف بۆ ئێران به‌ چه‌ند مه‌رجێکی دیاریکراو

به‌یاننامه‌ سه‌باره‌ت گه‌ر٠انه‌وه‌ی دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف بۆ ئێران به‌ چه‌ند مه‌رجێکی دیاریکراو


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن