ئاڵمان: هه‌ڵوێستى ئوروپا له‌گه‌ڵ ئێران توندتر ده‌بێ
ده‌وڵه‌تى ئاڵمان رایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر فشار و سه‌رکوته‌کان دژ به نار٠ازیان کۆتایی نه‌یێت، سیاسه‌تێکى توندتر له به‌رانبه‌ر رژیم ده‌گرێته به‌ر.
گونتر گلوزر به‌رێوه‌به‌رى گشتى کاروبارى ئوروپا له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان زیادى کرد، که له کۆبوونه‌وه‌یێکدا که له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئوروپا که رۆژى دووشه‌ممه ٥ى گه‌لاوێژ له بروکسێل به‌رێوه‌ده‌چێ، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه پێشنیارى جۆراوجۆر بۆ هه‌ڵسووکه‌وت له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران دێته ئاراوه. به پێى ووته‌ى ناوبراو، ئه‌گه‌ر ره‌فتارى ده‌وڵه‌تى ئێران له‌گه‌ڵ نار٠ازیان نه‌گۆرێ، ئه‌و بژاردانه به‌رێوه ده‌برێن.
گلوزر که به جێگه‌ى فرانک ئه‌شتاین مایر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان به‌شدارى ئه‌و کۆبوونه‌وه ده‌کا، هه‌روه‌ها گووتى ئوروپا له باره‌ى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران ده‌بێ سیاسه‌تى خۆى بگۆرێ. ناوبراو گووتى: ئێمه حه‌زمان له زیاد کردنى ئابڵوقه‌کانى سه‌ر رژیم نیه به‌لام ئه‌ویش ده‌بێ ده‌ستى درێژى بکێشێته دواوه و خۆى له کات کوشتن ببوێرێ.