به هۆى شکهنجهوه لاوێکى دیکه گیانى دا
به پێى هه‌واڵه‌کان رامین قههرهمانى که ٣٠ ساڵى ته‌مه‌نه و خه‌ڵکى ناوچه‌ى شهرئاراى تارانه، چه‌ند رۆژ له دواى ئازاد بوونى له زیندان به هۆى شکهنجهوه گیانى دا.
به پێى هه‌واڵى ماڵپه‌ره ئینتێرنێتیه‌کان، رامین قههرهمانى له دواى نار٠هزایهتیهکانى ئه‌م دواییه‌دا ١٥ رۆژ له جێگهیێکدا گیراوه و دوایی ئازاد کراوه، که جێگه‌ى شکه‌نجه و ئازار له سه‌ر له‌شى بینراوه.
ئه‌و لاوه به دایکى گووتبوو که له کاتى زینداندا چه‌ند رۆژ به پێ هه‌ڵیان واسیوه. ناوبراو له دواى ئازاد بوونى به هۆى ئه‌وه‌ى که خوێن له سیپهلکى دا دهمێێ له نه‌خۆشخانه گیان ده‌دا.
به پێى ئه‌و هه‌والانه، خانه‌واده‌ى قههرامانى له ژێرچاودێرى ئه‌منیه‌تى تونددا کور٠هکهیان به خاکسپاردوه و به‌رێوه‌بردنى رێ و ره‌سمى پرسه و بلاو بوونه‌وه‌ى هه‌واڵى مردنى کوره‌که‌یان لێ قه‌ده‌غه کراوه.