ژماره‌ى تووشبووان به ههلامهتى به‌راز ده‌گاته ٢ ملیارد که‌س
رێکخراوى جیهانى بێهداشت ده‌ڵێ: ویروسى ههلامهتى به‌راز گه‌یشتۆته ١٦٠ وه‌لات و ت ئێستاش له سه‌ره‌تادایه.
ئه‌و رێکخراوه ده‌ڵێ ژماره‌ى تووشبووان به‌و نه‌خۆشیه له دوو ساڵى داهاتوودا ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه بگاته ٢ ملیارد که‌س.
کایجى فوکودا به‌رپرسێکى پله‌به‌رزى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانیه و به‌رپرسى خه‌بات دژ به ههلامهتى به‌رازه، گووتى: هه‌مه‌گیر بوونى ئه‌و نه‌خۆشیه بۆ ماوه‌یێک به‌رده‌وام ده‌بێ و ئه‌و هه‌واڵه‌ى که ده‌ڵێ ته‌نیا له حه‌وتووى رابردوودا له به‌ریتانیا ١٠ ٠ که‌س تووش بوون دروسته.
ئه‌و رێکخراوه ده‌ڵێ له ماوه‌ى چوارساڵى رابردوودا به گشتى ٨٠ ٠ که‌س به هۆى ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه مردوون.
ناوبراو ده‌ڵێ: کارکردن له سه‌ر ده‌رزى ههلامهتى به‌راز به خێرایی به‌رێوه‌ده‌چێ به‌لام ناتوانرێ بێ مه‌ترسى ئه‌و ده‌رزیانه به قوربانى خێرایی دروست کردن بکرێ.
حه‌وتووى رابردوو مارگارت چان، سه‌رۆکى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى له رێ و ره‌سمى کردنه‌وه‌ى کونفرانسێک له مکزیک سه‌باره‌ت به خه‌بات له به‌رانبه‌ر ههلامهتى به‌راز، گووتبووى: په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌و ویروسه له جیهاندا رێگه‌ى لێ ناگیرێ.
ئه‌و رێکخراوه ده‌ڵێ: زۆربه‌ى تووشبووان ویروسى \\\"ئێچ ١ ئێن ١\\\" توند نیه و زۆربه‌ى نه‌خۆشه‌کان بۆ خۆیان چاک ده‌بنه‌وه.