جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێزه‌کانى پۆلیسى عێراق هێرشیان کرده‌ سه‌ر قه‌رارگاى ئه‌شره‌ف

هێزه‌کانى پۆلیسى عێراق هێرشیان کرده‌ سه‌ر قه‌رارگاى ئه‌شره‌ف

به‌ پێى راگه‌یێندراوێکى شۆراى میللى مقاومه‌ت، رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٦ى گه‌لاویژى ١٣٨٨، سه‌عات ٤:١٥ ى دوانیوه‌رۆ هێزه‌کانى پۆلیسى عێراق له‌ ئوستانى

دیاله‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر قه‌رارگاى ئه‌شره‌ف و ده‌ستیان کردوه‌ به‌ لێدان و شکه‌نجه‌ى ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران.
به‌ پێى ئه‌و به‌یانیه‌ له‌ ئاکامى ئه‌و هێرشه‌ى هێزه‌کانى پۆلیس و دژه‌ شۆرشى ده‌وڵه‌تى عێراق ١٣٤ که‌س له‌ ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدین بریندار بوون و ژماره‌یێکی دیکه‌ش به‌ هۆى سه‌ختى برینه‌کانیان له‌ سه‌ر خۆ چوون.
شایانى باسه‌ چه‌ند رۆژ له‌وه‌ پێش ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدین له‌ ئه‌شره‌ف له‌ به‌یانیه‌یێکدا که‌ پێشکه‌ش به‌ هێزه‌کانى ئه‌مریکایان کردوه‌، رایانگه‌یاند که‌ به‌ چاودێرى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و سه‌لیبى سوورى جیهانى و چه‌ند مه‌رجێک ئاماده‌ن بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ئێران.

15 سال و 3 ماه و 24 روز و 8 ساعت و 9 دقیقه پیش از این

هێزه‌کانى پۆلیسى عێراق هێرشیان کرده‌ سه‌ر قه‌رارگاى ئه‌شره‌ف

هێزه‌کانى پۆلیسى عێراق هێرشیان کرده‌ سه‌ر قه‌رارگاى ئه‌شره‌ف


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن