لیبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به هێرشى هێزه عێراقیه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌شره‌ف نیگه‌رانى دهربر٠ی
رێکخراوى لێبوردىن نێونه‌ته‌وه‌یی له راگه‌یێندراوێکدا رایگه‌یاند: به هۆى هێرشى هێزه عێراقیه‌کان بۆ سه‌ر دانیشتوانى بێ چه‌ک له که‌مپى ئه‌شره‌ف، به توندى نیگه‌رانه.
له‌و راگه‌یێندراوه‌دا هاتووه: سه‌دان که‌س له هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى عێراق سه‌عات ٣ى دوانیوه‌رۆ هێرشیان کرده سه‌ر ئه‌و که‌مپه له باکوورى به‌غدا. ئه‌و هێزانه گازى فرمێسک رێژ و ماشینى ئاوپرژێن و باتۆمیان دژ به ئێرانیه بێ چه‌که‌کانى دانیشتووى ئه‌و جێگه که هه‌وڵیان ده‌دا رێگه بگرن له چوونه ژووره‌وه‌ى ئه‌و هێزانه، به کار هێناوه.
ئه‌و فیلمانه‌ى که له‌لایه‌ن لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه بینراوه به روونى نیشان ده‌دا که هێزه عێراقیه‌کان زه‌ربه‌یان له چه‌ندین جێگه‌ى له‌شیان به‌تایبه‌ت سه‌ر داوه.
لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی داوا له ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌کا که سه‌باره‌ت به داگیرکارى ئاشکراى هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان بۆ ئه‌شره‌ف به شێوه‌ى به کارهێنانى زۆر، لێکۆڵینه‌وه بکا.
لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی زیاد ده‌کا که ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌بێ شوێنى گیراوه‌کان دیارى بکا و دڵنیایی بدا که له شکه‌نجه و هه‌ڵسووکه‌وته‌کان و هه‌روه‌ها گێر٠انهوهى به زۆر بۆ ئێران پارێزراو ده‌بن.