راگه‌یێندراوى ژماره ٢ له پێوه‌ند به هێرش بۆ سه‌ر شارى ئه‌شره‌ف
له دواى ئه‌وه‌ى رۆژى سی شه‌ممه ٦ى گه‌لاوێژ ١٣٨٨، هێرشى به‌ربلاوى هێزه سه‌ربازیه‌کانى عێراق بۆ سه‌ر شارى ئه‌شره‌ف ده‌ستى پێ کرد، له ئاکامى ئه‌و هێرشه‌ى رۆژى سێ شه‌ممه پێنج شه‌هید و ده‌یان بریندارى لێ که‌وته‌وه،
ئه‌و هێرشه‌ى هێزه‌کانى عێراق به شێوه‌یێکى به‌رینتر له به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه‌٧ى گه‌لاوێژ ٢٩ى ژوئیه‌ى ٢٠ ٠ ٩ به شێوه‌یێکى توندتر ده‌ستى پێ کرده‌وه، له ئاکامى هێرشى رۆژى چوارشه‌ممه سێ که‌س له ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران، به ناوه‌کانى حوسه‌ین مه‌حمودى و حه‌نیف ئیمامى و سیاوه‌ش نزام الملکى شه‌هید بوون هه‌روه‌ها زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که سێ که‌س له موجاهیده‌کان به ناوه‌کانى ئه‌حمه‌د تاجگه‌ران، میهره‌بان والایی و حه‌مید عه‌سکه‌رى که به بریندارى که‌وتبوونه ده‌ست هێزه‌کانى عێراق شه‌هید کراون.
به پێى هه‌واڵه‌کان هێزه‌کانى عێراق به به‌رده‌وامى ته‌قه له دانیشتوانى ئه‌شه‌ره‌ف ده‌که‌ن که له‌و ته‌قه کردنه‌دا یه‌کێک له تانکه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانى ئاو له ئه‌شره‌ف کون بوه‌و، که‌ڵکى نه‌ماوه ده‌ردى بێ ئاوى ده‌بێته سه‌ربارى ده‌ردان.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، جارێکى دیکه به توندى ئه‌و هێرشه، بێ به‌زه‌ییانه بۆ سه‌ردانیشتوانى ئه‌شره‌ف مه‌حکوم ده‌کا و داواکاره به زووترین کات داوا ره‌واکانى دانیشتوانى شارى ئه‌شره‌ف که بریتین له چوونه ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌کانى عێراق، و گه‌رانه‌وه‌ى پارێزگاریى کردنى ئه‌شره‌ف بۆ هێزه‌کانى ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها دادگایی کردنى به‌رپرسانى ئه‌و جینایه‌تانه جێ به جێ بکرێن.
له‌گه‌ڵ درود بۆ رۆحى شه‌هیدان حوسه‌ین مه‌حمودى و حه‌نیف ئیمامى و سیاوه‌ش نزام الملکى هزمێدوارین هه‌ر چى ى زووتر برینداره‌کان چاک بنه‌وه و کۆتایی بێ به بێ عه‌داڵه‌تى و ئه‌و سته‌مه به‌رینانه‌ى که به‌رانبه‌ر دانیشتووانى شارى ئه‌شره‌ف ده‌کرێن.
کۆمیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٨ى گه‌لاوێژى ١٣٨٨
٣٠ ى ژوئیه‌ى ٢٠ ٠ ٩