به‌ره‌و سه‌رچوونى هه‌ژارى له ئوستانى سیستان و به‌لوچستان
به پێى بلاو کراوه‌ى رۆژنامه‌ى ئافتابى یه‌زد، نوێنه‌رى شارى زاهیدان له مه‌جلسى رژیم له باره‌ى به‌ره‌و سه‌ر چوونى هه‌ژارى له‌و ئوستانه ووریایی دا، و له زمان ناوبراوه‌وه بۆ سه‌رۆک کۆمارى رژیمى نووسیوه: سوار له پیاده و تێر له برسى ئاگادار نیه، به خودا قه‌سه‌م خه‌ڵکى ئوستانى سیستان و به‌لوچستان هه‌ژارن و له‌گه‌ڵ مردن دا ده‌ست و په‌نجه نه‌رم ده‌که‌ن.
به پێى نووسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه، حسین عه‌لى شه‌هریارى له قسه‌کانى خۆى له پێش بر٠یارى رۆژى چوارشه‌ممه ٢٧ى خه‌رمانانى خۆى دا ووریایی به ئه‌حمه‌دى نژاد سه‌رۆک کۆمارى رژیم دا و گووتى: بێکارى له ئوستانى ئێمه له ر٠ادهبهدهره. ئامارگه‌لێک که گه‌یشتوون راست نین، نرخى بێکارى له‌و ئوستانه‌دا زیاتر له ٢٥ له‌سه‌ده. ئه‌گه‌ر پێشتر بێکارى نه‌خوێنده‌وارمان بوو، ئێستا له هه‌ر خانه‌واده و چه‌ند خوێنده‌وارى بێکارمان هه‌یه.
به پێى ر٠اپۆرتى ئافتابی یه‌زد، ئه‌و نوێنه‌ره‌ى مه‌جلیسی رژیم هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ى له گه‌لاڵه‌ى ئامانجدارى کۆمه‌کێکى دیارى کراو گرت و ووتى هه‌ر کات باس له‌و گه‌لاڵه ده‌کرێ وه‌لاتانى پێشکه‌وتووى ئوروپایی به نمونه دێننه‌وه، به‌لام ده‌بێ بگووترێ هه‌رکات حه‌ق ده‌ست و حقوقه‌کانتان به به یۆرۆ دا، یارانه‌کانیش وه‌ک ئه‌و وه‌لاتانه لابه‌رن، وادیاره ئه‌گه‌ر نه‌مان توانیوه به شێوه‌ى عادلانه داهاته‌کان دابه‌ش که‌ین به‌لانى که‌مه‌وه توانیومانه هه‌ژارى به‌باشى دابه‌ش بکه‌ین.
به پێى نووسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه ره‌خنه‌ى شه‌هریارى یه‌کێک له توندترین ره‌خنه‌کانه که له سیاسه‌ته ئابووریه‌کانى ئه‌حمه‌دى نژاد له مه‌جلیس دا گیراوه.